چه‌ند كۆمپانیایه‌ك به شیش و چیمه‌نتۆ هاوكاریی دووكانداره‌كانی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر ده‌كه‌ن
نه‌وزاد هادی: بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت بۆ خزمه‌تكردنی كاسبكارانی بازاڕی له‌نگه‌یه

K24 - هه‌ولێر:
نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر، رایگه‌یاند: "چه‌ند كۆمپانیایه‌ك به چیمه‌نتۆ و شیش هاوكاریی دووكانداره‌كانی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر ده‌كه‌ن و هه‌موو بڕیاره‌كانی حكوومه‌تیش بۆ خزمه‌تی كاسبكارانه و ده‌مانه‌وێت به زوویی بگڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانی خۆیان".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7/11/2018 نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر به یاوه‌ری نێچیرڤان ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر و كاری لیژنه‌كانی حكوومه‌ت، سه‌ردانی كاسبكارانی بازاڕه‌كه‌یان كرد تا به خێرایی بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت جێبه‌جێ بكرێت و خزمه‌تگوزارییه‌كانی بازاڕه‌كه دابین بكرێت.
پارێزگاری هه‌ولێر گووتی: "ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت بۆ خزمه‌تی كاسبكاره‌كان ده‌یكه‌ین و شه‌و و رۆژ لیژنه‌كان لێره‌ن و چاودێری كاره‌كان ده‌كه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌موو ئه‌وانه‌ی دووكانه‌كانیان سووتاوه خاوه‌ن موڵك نیین و به‌شێكیان كرێچین، ئێمه له‌گه‌ڵ خاوه‌ن موڵكه‌كان كردوومانه‌ته مه‌رج ده‌بێت دوای ته‌واوبوونی دووكانه‌كان كرێچییه‌كان بچنه‌وه شوێنی خۆیان، ئه‌گه‌رنا گرێبه‌سته‌كه‌ی حكوومه‌تیش هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه له‌گه‌ڵیان".
له‌باره‌ی هاوكاریكردنی زیانمه‌ندانی بازاڕه‌كه‌ش، له‌لایه‌ن عێراقه‌وه، پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: "دكتۆر به‌شیر حه‌داد، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و په‌رله‌مانتارانی دیكه‌ش سه‌ردانی بازاڕه‌كه‌یان كردووه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌و بوودجه‌یه‌ی بۆ قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتووان هه‌یه له به‌غدا هاوكارییه‌ك بۆ كاسبكاره‌كان په‌یدا بكه‌ن".
هه‌روه‌ها گووتی: "بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی رابردوو دووباره نه‌بێته‌وه شوێنه‌كه رێكده‌خرێته‌وه‌و كاره‌بای نیشتمانی و موه‌لیده‌شی كۆنترۆڵ ده‌كرێت و به یه‌ك كێبڵ دابه‌ش ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نجاڵی درووست نه‌بێت".
رۆژی 25/10/2018، به‌شی زۆری دووكانه‌كانی بازاڕی لەنگەی هەولێر سووتا، پاش سووتانی نزیكه‌ی نزیكه‌ی 1200 دووكانی بازاڕه‌كه، تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌و فریاگوزاری به‌هۆی بەکارهێنانی هێلیكۆپته‌ر توانرا ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكرێت.