له ئه‌مه‌ریكاش هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌ستیپێكرد
كاندیدان گومانی ساخته‌كاری له یه‌كدی ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مه‌ریكا بڕیاریانداوه، ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا و حاكمی ویلایه‌ته‌كه دووباره هه‌ژماربكرێته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كاندیدان تۆمه‌تی ساخته‌كارییان دایه پاڵ یه‌كتر.
كین دیتزنر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌تی فلۆریدا، به فه‌رمی بڕیاری دووباره هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ده‌ركردووه، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌رایی ته‌واو بوو، ئه‌وه‌ش به گوێره‌ی یاسای ویلایه‌ته‌كه‌یه كه باس له دووباره ژماره‌ی ده‌نگه‌كان ده‌كات، ئه‌گه‌ر جیاوازی ده‌نگی ركابه‌ران له 0.5 خاڵ كه‌متر بوو.
ديتزنر له راگه‌یه‌ندراوێكدا گوتی: "ئه‌نجامی دووباره هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له 15ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ر رابگه‌یه‌نرێت".
به گوێره‌ی ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی پۆستی حاكمی ویلایه‌تی فلۆریدا، كه له‌سه‌ر وێبسایتی فه‌رمی بڵاوكرایه‌وه، ده‌ركه‌وت، رۆن دیسانتیس، كاندیدی كۆمارییه‌كان، به 33.684 پله پێش ئاندرو گیلوم، كاندیدی دیموكراته‌كان كه‌وت، كه جیاوازییه‌كه‌ی ده‌كاته 0.41 خاڵ.
ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" ئاماژه به‌وه ده‌كات، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به دووباره ژماركردنهوهی ده‌نگه‌كان دڵخۆش نییه و له فه‌ره‌نساوه توێتێكی كردووه و ده‌ڵێت: "هه‌وڵی دزینی دوو پرۆسه‌ی گه‌وره‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌درێت له فلۆریدا! له نزیكه‌وه چاودێری ده‌كه‌ین".
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه، پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان، كاتێكی زۆری ده‌وێت، به تایبه‌تیش كه ژماره‌یه‌كی زۆرییان به پۆستی ئه‌لیكترۆنی گه‌یشتوون، به‌تایبه‌تیش له‌و حاڵه‌ته‌ی ئێستا، كه جیاوازی ده‌نگی نێوان هه‌ردوو ركابه‌ره‌كه، یه‌كجار كه‌مه.
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم – AFP
ئ. م