گروپێك ده‌ستگیركرا كه پلانیان بۆ تیرۆركردنی شازاده‌ی سعوودیه داڕشتبوو
گروپه‌كه دانی به هه‌موو راستیێكدا ناوه
K24- هه‌ولێر:
چاپی سعوودیی رۆژنامه‌ی "فه‌جر"ـی میسری له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی میسری گواستییه‌وه، مه‌ترسیدارترین گروپی چه‌كداری له باكووری سینا ده‌ستگیركرا، كه پلانیان بۆ تیرۆركردنی محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه داڕشتبوو.
ئه‌و رۆژنامه‌یه روونیكرده‌وه، "گروپه ده‌ستگیركراوه‌كه پلانی بۆ چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له دژی عه‌ره‌بستانی سعوودیه داڕشتبوو، له‌ناویان: به‌ئامانجكردن و تیرۆركردنی محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی ئه‌و وڵاته و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده‌ی ناسراوی وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی".
به‌گوێره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه، "گروپه‌كه له 20 كه‌س پێكهاتووه و هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی میسری، سعوودی و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی جیهانن".
رۆژنامه‌ی فه‌جر نووسیویه‌تی: "دوای هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگه‌ری میسری، كه له‌گه‌ڵ هاوتا سعوودیهكهی له ئاڵوگۆڕی به‌رده‌وامی زانیاری‌دا بوو، ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی میسری توانی ئه‌و گروپه له باكووری سینا ده‌ستگیربكات".
له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌گه‌ڵیان، زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه دانیان به‌وه‌دا ناوه، كه پلانیان بۆ چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی داڕشتووه.
H.B