گروپه‌كانی غه‌زه جه‌نگی دژ به‌ئیسرائیلیان راگه‌یاند
فه‌له‌ستین بڕیاری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئیسرائیلی‌دا
K24- هه‌ولێر:
داوود شه‌هاب، به‌رپرسی نووسینگه‌ی میدیایی بزووتنه‌وه‌ی "جیهاد الإسلامی" دووپاتیكرده‌وه، "ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌رگری بڕیاری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سوپای ئیسرائیلی داوه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی شێواندنی دۆخی ئه‌منی غه‌زه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه".
له به‌یاننامه‌یه‌كدا شه‌هاب رایگه‌یاند: "ژووری ئۆپه‌راسیۆنی به‌رگری "مقاومة" بڕیاری داوه وه‌ڵامی دوژمنه‌كانی بداته‌وه، بۆئه‌وه‌ی ئیسرائیل و هه‌موو پشتیوانه‌كانی ته‌لئه‌ڤیڤ بزانن، ئه‌گه‌ر ئاسایشی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین پارێزراو نه‌بێت، ئه‌وانیش ناتوانن له سه‌قامگیریدا بژین، هه‌روه‌ها بۆئه‌وه‌ی بۆیان روون بێته‌وه، یاریكردن به ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌مان به‌بێ باج تێناپه‌ڕێت".
شه‌هاب گوتی: "وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێزه‌كانی به‌رگری فه‌له‌ستین وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی سرووشتییه و به‌ناوی گه‌لی فه‌له‌ستینه‌وه‌یه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ژووری ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی گروپه فه‌له‌ستینییه‌كان هۆشداریداوه، له‌كاتێكدا ئیسرائیل ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر غه‌زه، ئێمه‌ش وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیسرائیل به‌نیاز بێت وه‌ڵامی وه‌ڵامه‌كه‌مان بداته‌وه، ئه‌وا بۆردومانه‌كانمان چڕتر ده‌كه‌ینه‌وه و مه‌ودای مووشه‌كه‌كانیشمان زیاتر ده‌كه‌ین و پێگه‌كانیان له قووڵترین شوێن ده‌كه‌ینه ئامانج".
دوای چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، كه به‌هۆیه‌وه سه‌ركرده‌یه‌كی كه‌تیبه‌ی "عیزه‌دین قه‌سام"، باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس كوژرا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هاوكات له‌گه‌ڵ بۆردومانی ئاسمانی و تۆپخانه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌ك له‌ناو غه‌زه، هێزه‌كانی به‌رگری گروپه‌كانی فه‌له‌ستین 80 مووشه‌كیان ئاراسته‌ی چه‌ند كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی ئیسرائیل كرد، كه به گوته‌ی خۆیان، ژماره‌یه‌ك له‌و مووشه‌كانه له‌لایه‌ن دژه مووشه‌كه‌كانی ئیسرائیله‌وه تێكشكێندراون.
به‌گوێره‌ی میدیا ئیسرائیلییه‌كانیش، له ئه‌نجامی مووشه‌كبارانكردنی كۆمه‌ڵگه‌كانی نیشته‌جێبوون له‌ناو خاكی ئیسرائیل، گوللـه هاونێك به‌ر پاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگر كه‌وتووه و به‌لایه‌نی كه‌م كه‌سێك به سه‌ختی بریندار بووه، له‌كاتێكدا میدیا عه‌ره‌بییه‌كان ئاماژه به برینداربوونی زیاتر له 5 كه‌سی ئیسرائیلی ده‌كه‌ن، كه برینی زۆربه‌یان سه‌خته.
H.B