ره‌وشى مووسڵ خراپتر بووه و مه‌ترسى گه‌ڕانه‌وه‌ى داعش له ئارادايه
ھاووڵاتییانیش بێھیوان و دەڵێن، باوەڕمان بە ھێزەكان نەماوە و ئەگەریش ھەیە دۆخەكە خراپتر ببێتەوە
K24 – مووسڵ:
دۆخی ئەمنی مووسڵ رۆژ بە رۆژ بەرە و خراپی دەچێت و داعش دەبێتەوە ھەڕەشە، لە رۆژانی رابردوودا چەندین ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو تەقێندراونەتەوە و شانەی نووستووی داعش‌یش دەستگیر كراون.
ئەو دۆخە ئەمنییە وایكرد، حكومەتی خۆجێیی شارەكە كۆبوونەوەیەكی بەپەلە ئەنجامبدات و ھاووڵاتییانیش بێھیوان و دەڵێن، باوەڕمان بە ھێزەكان نەماوە و ئەگەریش ھەیە دۆخەكە خراپتر ببێتەوە.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، بە گوێرەی راگەیاندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی کەریم سنجاری، وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت و نوێنەری هاوپەیمانان، کۆبوونەوەیەکی هاوپەیمانی دژی داعش بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا راپۆرتی بەشەکان خوێندرانەوە و تیشک خرایە سەر رووداوەکانی چەند رۆژی رابردوو لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق، بە گوێرەی راپۆرتەکە جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش دەستیپێکردووەتەوە و لە ئەنجامی کردەوە تیرۆریستیيەکان دەیان کەس لە خەڵکی مه‌ده‌نى کوژراون و برینداربوون. ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی ناسەقامگیری و گرفت بۆ خەڵک و پرۆسەی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیان لێکەوتووەکانی عێراق.
له‌و ميانه‌يه‌دا، له ميانى به‌شداريكردنى له ژوورى هه‌واڵى كوردستان24، به‌ركێو به‌رزنجى، شاره‌زا له بوارى ئابوورى رايگه‌ياند، له هه‌ندێك ناوچه‌دا شه‌وانه داعش ده‌سه‌ڵاتى به‌ده‌سته‌وه‌يه و داعش وه‌ك ده‌سه‌ڵات له‌ناو چووه، به‌ڵام له رووى چه‌كدارييه‌وه داعش له شێوه‌ى شانه‌ى نووستوو و شانه‌ى چه‌كدارى ماوه و له ماوه‌ى مانگى رابردوودا نزيكه‌ى 30 كرده‌وه‌يان ئه‌نجامداوه.
روونيشيكرده‌وه، حكومه‌ت و هێزه‌كانى حه‌شد و سوپا نه‌يانتوانيوه ره‌وشى ئه‌منى ناوچه‌كان كۆنترۆڵ بكات.