توركیا گونده‌كانی ناحیه‌ی سیده‌كان تۆپباران ده‌كات
به‌هۆی شه‌ڕی په‌كه‌كه و توركیا 115 گوندی سنووره‌كه چۆڵكراوه

K24 - سۆران:
تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا، سنووری چه‌ند گوندێكی ناحیه‌ی سیده‌كانی سه‌ر به قه‌زای سۆرانییان تۆپباران كرد و ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆریان له‌لای دانیشتووانی ناوچه‌كه درووست كردووه.
ئیحسان چه‌له‌بی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان به وێبسایتی كوردستان 24ی راگه‌یاند، تۆپبارانه‌كه له كاتژمێر 9:30 ده‌ستیپێكرد و له سنووری گونده‌كانی لێلكان، چیادێل، خه‌لیفان و بهلهسنان بووه و ماوه‌ی 45 خووله‌ك به‌رده‌وام بوو.
ئیحسان چه‌له‌بی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌رچه‌نده ئێستا تۆپبارانه‌كه راوه‌ستاوه، به‌ڵام ئه‌و جۆره تۆپبارانانه ماوه ماوه ناوچه‌كه‌یان ده‌گرێته‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی شه‌ڕی نێوان گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) و سوپای توركیا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ، نزیك كاتژمێر 8، په‌كه‌كه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌كانی سوپای توركیا، له به‌رامبه‌ریشدا، تۆپبارانی ناوچه‌كه‌یان كردووه.
ناحیه‌ی سیده‌كان به دووری 143 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باكووری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای هه‌ولێر و له 262 گوند پێكهاتووه، ئێستا 147 گوندیان ئاوه‌دانه و 115شیان به‌هۆ شه‌ڕی په‌كه‌كه و توركیا، له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه چۆڵكراون.
ئ. م