نه‌جمه‌دین كه‌ریم: خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بوو به ده‌رفه‌تێك بۆ نه‌یارانی كورد
"كه‌ركووك داگیركراوه"
K24- هه‌ولێر:
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگای كه‌ركووك دووپاتیكرده‌وه: "خاكی كورد له كه‌ركووك له لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه داگیر ده‌كرێت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كرێت".
ئه‌م قسانه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم له په‌راوێزی كۆنفرانسێكدا هاتوون، كه له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی سیاسی كوردی له واشنتۆن به‌ڕێوه‌چوو و دووپاتیكرده‌وه، "له پانێڵه‌كانی ئه‌م كۆنفرانسه‌دا به‌وردی تیشك ده‌خرێته سه‌ر پارچه‌كانی كوردستان و به‌گشتی گفتۆكر له‌باره‌ی دۆخی ناوچه‌كه و كێشه و مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر كورد ده‌كرێت".
هه‌روه‌ها كه‌ریم گوتی: "هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی كه كوردیان به‌سه‌ر خاكی خۆیاندا دابه‌شكردووه، به هه‌موو توانایێكهوه دژایه‌تی گه‌لی كورد ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، "ئێستا كه هه‌ڵبژاردنی نیوه‌ی دووه‌می ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چووه، گۆڕانكاری له ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێت و كه‌سانی دیكه دێنه پیشه‌وه، بۆیه پێویسته له‌م سه‌ر و به‌نده‌دا نوێنه‌رانی كورد له ئه‌مه‌ریكا كورد ئه‌و ده‌رفه‌ته بقۆزنه‌وه و هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه بۆ ناساندنی دۆزی گه‌لی كورد به‌و كه‌سه نوێیانه‌ی كه دێنه پێشه‌وه، تاوه‌كو له داهاتوودا سوودی هه‌بێت".
سه‌باره‌ت به گۆڕانكارییه دیمۆگرافییهكانی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیش دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر و هێرشی حه‌شدی شه‌عبی، نه‌جمه‌دین كه‌ریم گوتی: "ئه‌و گۆڕانكارییه دیمۆگرافیانه ته‌نیا له باشووری كوردستان روونادات، بگره گۆڕانكارییه دیمۆگرافییهكانی عه‌فرینیش هیچ له‌وه كه‌متر نییه كه له كه‌ركووك روو ده‌دات و ده‌ست به‌سه‌ر ماڵی كورددا ده‌گیرێت و داری زه‌یتوون هه‌ڵده‌گرن"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "سه‌باره‌ت به كه‌ركووكیش پرۆسه‌ی ته‌عریب و گۆڕینی دیمۆگرافیا به‌رده‌وامه، هه‌رچه‌نده له‌ماوه‌ی نێوان 2003 بۆ 2016 ئه‌و پرۆسه‌یه راگیرابوو، به‌ڵام دوای خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئوكتۆبه‌ر نه‌یارانی كورد ده‌ستیان ده‌رفه‌تیان بۆ ره‌خسایه‌وه ده‌ست به پیلانه‌كانیان له‌مباره‌یه‌وه بكه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتی، "ئێستا له زۆر ناوچه‌ی وه‌ك كه‌ركووك و داقوق و دوبز، خه‌ڵكی زۆری عه‌ره‌ب هاورده كراون، ئه‌و بڕیارانه‌ی كه به‌ر له ساڵی 2016ـه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ده‌ركرابوون، هه‌موویان هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه و زه‌وی و خاكی كورد داگیرده‌كرێت و هه‌ڕه‌شه له كورد ده‌كرێت و له ترسان زۆربه‌ی ناوچه كوردنشینه‌كان چۆڵ كراون".
سه‌باره‌ت به‌وانه‌ش كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی نیوه‌ی دووه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه، نه‌جمه‌دین كه‌ریم گوتی: "زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه، شاره‌زایی ته‌واویان له‌سه‌ر دۆزی كورد هه‌یه و پێشتریش كاریان له‌سه‌ر كردووه، بۆیه ئومێدێكمان هه‌یه كه له داهاتوودا لێمان تێبگه‌ن و كاری باش به‌یه‌كه‌وه بكه‌ین".
H.B