له ماوه‌ی 10 مانگ 56 حاڵه‌تی دزینی ئۆتۆمبێل تۆماركراوه
حاڵه‌تێكی "سه‌یر" تۆماركردنی سكاڵاكانی دزینی ئۆتۆمبێل به‌دی ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
له‌ماوه‌ی 10 مانگی رابردوودا له هه‌ولێر 56 حاڵه‌تی دزینی ئۆتۆمبێل تۆماركراوه و هێزه ئهمنیيهكانیش توانیویانه له‌و ژماره‌یه 39 ئۆتۆمبێل بۆ خاوه‌نه‌كانیان بگێڕنه‌وه.
به‌رپرسێكی ئه‌منیش باسی حاڵەتێكی سەیر دەكات و ده‌ڵێ: به‌شێك له هاووڵاتیان له‌كاتی دیارنه‌مانی ئۆتۆمبێله‌كانیان سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن گوایه ئۆتۆمبێله‌كانیان دزراوه، به‌ڵام دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه ئۆتۆمبێله‌كه نه‌دزراوه، به‌ڵكو شۆفێره‌كه بیری چووه كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له شوێنی تر ڕاگرتووه.
به‌شێك له‌و تۆمه‌تبارانه‌ی له ماوه‌ی 10 مانگی رابردوودا له‌شاری هه‌ولێر هه‌ستاون به‌دزینی 39 ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر، ده‌ستگیركراون، هێزه ئه‌منییه‌كانیش توانیویانه له‌و ژماره‌یه، 23 ئۆتۆمبێلی دزراو بۆ خاوه‌نه‌كانیان بگێڕنه‌وه و تاوانبارانیش به قۆڵبه‌ستكراوی ره‌وانه‌ی دادگا بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه وه‌ك به‌رپرسانی ئه‌منی باسی ده‌كه‌ن، هه‌ندێكجار له‌كاتی دیارنه‌مانی ئۆتۆمبێله‌كانیان، هاووڵاتیان سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن گوایه ئۆتۆمبێله‌كانیان دزراوه، به‌ڵام دوای لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون ده‌رده‌كه‌وێت ئۆتۆمبێله‌كه نه‌دزراوه، به‌ڵكو شۆفێره‌كه بیری چووه كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌چ شوێنێك راگرتووه.
زۆری حاڵه‌ته‌كانی دزیكردن له‌هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له ساڵانی رابردوو هاووڵاتیانی نیگه‌ران كردبوو، به‌ڵام ئێستا به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان تاوانكاری به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و حاڵه‌ته‌كانی دزیكردن به‌تایبه‌تی كه‌می كردووه، ده‌ستگیركردنی تاوانباران و قه‌ده‌غه‌كردنی دیارده‌ی چه‌كداری و هاوكاری نێوان هاووڵاتی و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، گرنگترین ئه‌و هۆكارانه‌ن كه رێژه‌ی تاوانكاری كه‌مده‌كه‌نه‌وه.