له ئه‌نجامى رووداوێكى هاتوچۆ له سحێلا 3 پێشمه‌رگه گيانيان له‌ده‌ستدا
دواى ته‌واوكردنى مه‌شقيان كه دوو مانگ و 20 رۆژى خاياندووه، ويستوويانه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌وه
K24 – دهۆك:
له ئاكامى رووداوێكى هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگه‌ى دهۆك سحێلا، سێ پێشمه‌رگه گيانيان له‌ده‌ستدا و دوو پێشمه‌رگه‌ى ديكه بريندار بوون.
په‌يامنێرى كوردستان24 له دهۆك رايگه‌ياند، برينداره‌كان گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌و پێشمه‌رگانه دواى ته‌واوكردنى مه‌شقيان كه دوو مانگ و 20 رۆژى خاياندووه، ويستوويانه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌وه و له ناو ئۆتۆمبێلێكى جۆرى بى ئێم بوونه و له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێك تووشى رووداوى هاتوچۆ بوونه.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، يه‌كێك له پێشمه‌رگه‌كان ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه ژيانى هاوسه‌رگيرى پێكهێناوه.