یه‌كه‌م جه‌لادی داعش هێشتا زیندووه
چۆن كرێكارێك له له‌نده‌نه‌وه بوو به جه‌لادی داعش؟
K24 - هه‌ولێر:
دواجار ناسنامه‌ی یه‌كه‌م جه‌لادی رێكخراوی داعش ئاشكرابوو، كه پێشتر كرێكارێك بووه له له‌نده‌ن و ئێستاش له ژیاندا ماوه و به درێژایی ئه‌و هه‌موو شه‌ڕه نه‌كوژراوه.
ئه‌و جه‌لاده ناوی "عه‌لی مه‌ناسفی"یه و ته‌مه‌نی 28 ساڵه، به‌ر له سه‌رهه‌ڵدانی داعش به‌و شێوه‌یه فراوانه و داگیركردنی ئه‌و رووبه‌ره فراوانه له عێراق و سووریا، عه‌لی له له‌نده‌ن ژیاوه‌و كرێكار بووه، دواتر په‌یوه‌ندی به رێكخراوه‌كه كردووه و وه‌كو یه‌كه‌م جه‌لادی داعش ناسراوه.
عه‌لی بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 2014 له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی رێكخراوه‌كه ده‌ركه‌وت، كه تێیدا له سووریا دیلێك ده‌كوژێت و له پشته‌وه به چه‌ك ته‌قه‌ی لێده‌كات.
به گوێره‌ی كه‌ناڵی ITVی به‌ریتانی، ئه‌وه یه‌كه‌م نیشاندانی رێكخراوه‌كه بوو بۆ چۆنیه‌تی كوشتنی قوربانییان و دیله‌كان، هه‌رچه‌نده ئه‌و كاته عه‌لی به ده‌مامك رووخساری خۆی داپۆشیبوو، به‌ڵام دواتر ناسنامه‌كه‌شی ئاشكرا بوو، به‌ڵام تا ئێستاش زیندووه و له سووریا ده‌ژی.
وه‌ك میدیاكان باسی ده‌كه‌ن، مه‌ناسفی، كوڕی شۆفێری پاسێك بووه له رۆژئاوای له‌نده‌ن و دوای ماوه‌یه‌كی كورت له سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ گه‌ڕاوه‌ته‌وه سووریا، به‌ر له رۆیشتنیشی بۆ سووریا، به‌تۆمه‌تی توندوتیژی ماوه‌یه‌ك به‌ندكراوه.
وه‌ك برایه‌كیشی باسی لێوه‌ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتینامه‌ی به‌ریتانی لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه، ئێستا مه‌ناسفی، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی له سووریا ده‌ژی.
یه‌كێك له هاوڕێكانی مه‌ناسفی، به‌ناوی عیمران خواجه، پێشتر هه‌واڵی مردنی بڵاوكردبۆوه، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت هه‌ر له خۆوه چیرۆكه‌كه‌ی هه‌ڵبه‌ستووه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه به‌ریتانیا، بۆیه ده‌ستگیركرا و سزای 12 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
براكه‌ی عه‌لی، كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، ده‌ڵێت: "له راستیدا عه‌لی نامه‌یه‌كی به ئینگلیزی بۆ ناردم و گوتی: خۆشمده‌وێی برام، ئاگاداری خۆت به و زوو ده‌تبینه‌وه. دوای ئه‌وه یه‌كسه‌ر زانیم كه مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه بڵێت ده‌ڕۆم".
وه‌ك براكه‌ی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، ئێستا به‌ریتانیا بۆ براكه‌ی بووه‌ته شتێكی رابردوو و پاسپۆرتیش بۆ ئه‌و هیچ جیاوازییه‌كی نییه.
سه‌رچاوه: عه‌ره‌بی پۆست
ئ. م