گه‌نجێك به تاپڕ كوژرا
"لاسایی یاری په‌بجی-یان كردووه‌ته‌وه"

K24 - سۆران:
پۆلیسی سۆران ئاشكرای كرد، ته‌رمی گه‌نجێك به‌ناوی (ئاسۆ ئازاد محه‌مه‌د)، ته‌مه‌ن 22 ساڵ، له گوندی زینی وه‌رتێ دۆزرایه‌وه، كه به چه‌كی تاپڕ كوژراوه.
ته‌یفوور محه‌مه‌د، په‌یامنێری كوردستان 24 له سۆران رایگه‌یاند، رائید سه‌عدوون هاودیانی، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی سۆران ئاشكرای كردووه گه‌نجه‌كه دانیشتووی گوندی گه‌لیاوه‌ی سه‌ر به پیرمامه و دوێنێ پێنجشه‌ممه 22ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2018، له‌گه‌ڵ چوار له هاوڕێكانی، بۆ گه‌شتوگوزار چوونه‌ته ناحیه‌ی وه‌رتێ.
وه‌ك پۆلیس باسی لێوه‌ده‌كات، رووداوی كوژرانی گه‌نجه‌كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بووه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه بووه، كه چه‌كێكی تاپڕ له‌و خانووه بووه كه سه‌ردانییان كردووه، یه‌كێك له‌هاوڕێكانی (ئاسۆ) ویستوویه‌تی هاوشێوه‌ی یاری (په‌بجی) وێنه‌یه‌ك به تاپڕه‌كه‌وه بگرێت، به‌ڵام "هه‌موویان بێ‌ئاگا بوونه له‌وه‌ی تاپڕه‌كه گوللـه‌ی له‌سه‌ره" و وه‌ك پۆلیس ده‌ڵێت: "كوژراو به ناده‌ستی له‌لایه‌ن هاوڕێكه‌ی ده‌كوژرێت".
پۆلیسی سۆران راشیگه‌یاند، دوای رووداوه‌كه، چوار هاوڕێكه‌ی كوژراو له‌لایه‌ن پۆلیس و ئاسایشی وه‌رتێ ده‌ستگیركراون و ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
گوندی زینی وه‌رتێ، سه‌ر ناحیه‌ی وه‌رتێی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تییه له پارێزگای هه‌ولێر و به دووری 163 كیلۆمه‌تر، ده‌كه‌وێته باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)