دوو هه‌سارۆچكه به نزیك زه‌ویدا تێپه‌ڕده‌بن
ناسا هۆشداری ده‌دات

K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "ذه سه‌ن"ی به‌ریتانیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاژانسی بۆشاییگه‌ری ئه‌مه‌ریكا (ناسا)، هۆشداری له تێپه‌ڕبوونی دوو هه‌سارۆچكه ده‌دات به نزیك گۆی زه‌وی.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاژانسه‌كه به رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، تیره‌ی هه‌سارۆچكه‌كه نزیكه‌ی 120 مه‌تر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش واتا قه‌باره‌كه‌ی له قه‌باره‌ی یاریگه‌یه‌كی تۆپی پێ گه‌وره‌تره.
روونیشی كردووه‌ته‌وه، هه‌ردوو هه‌سارۆچكه‌كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له دوای یه‌ك و له ماوه‌ی كه‌متر له پێنج كاتژمێر به نزیك گۆی زه‌ویدا تێپه‌ڕده‌بن.
ناسا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئێستا وایلێهاتووه ئه‌و دیاردانه هه‌فتانه رووده‌ده‌ن و ته‌ن و نه‌یزه‌ك و هه‌سارۆچكه به نزیك زه‌ویدا تێپه‌ڕده‌بن و هه‌ندێك كات رۆژانه‌ش رووده‌ده‌ن.
له باره‌ی قه‌باره‌ی هه‌سارۆچكه‌ی دووه‌میش، ناسا ئاشكرای كردووه، به قه‌د مه‌له‌وانگه‌یه‌كی ئۆلۆمپی ده‌بێت و هه‌ردوو هه‌سارۆچكه‌كه‌ش به خێرایی 64 هه‌زار و 800 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا تێپه‌ڕ ده‌بن.
ناسا هیچ ئاماژه‌یه‌كی به كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی تێپه‌ڕبوونی ئه‌و دوو هه‌سارۆچكه‌یه نه‌داوه.
ئ. م