حکومەتی تونس هاوتاکردنی بەشە میراتی ژن و پیاوی پەسەند کرد
یەکەم وڵاتی عەرەبی یاسایەکی کێشە لەسەر دەردەکات
K24 – ههولێر:
حکومەتی تونس یاسای یەکسانکردنی بەشە میراتی ژن و پیاوی پەسەند کرد و رەوانەی پەرلەمانی کرد.
تونس یەکەم وڵاتی عەرەبییە کە پێچەوانەی شەریعەتی ئاینی ئیسلام یاسای میراتی دەردەکات و ئەمەش بۆتە مایەی ناڕەزایی موسوڵمانەکان و دڵخۆشی سیکۆلارەکان.
لە ساڵی ٢٠١٧ و لە رۆژی جیهانی ژنان، محەمەد باجی قائید سبسی سەرۆکی تونس، بۆ یەکەمجار پێشنیازی ئەو یاسایەی کرد و ئێستاش تەنها دەنگدانی پەرلەمانی ماوە تاکو بە تەواوی پەسەند بکرێت.
بەگوێرەی یاساکە، خەڵکەکە سەرپشک دەکرێن لە نێوان هەڵبژاردنی یاسای میراتی شەریعەتی ئیسلام و یاسا نوێکە، بەڵام موسوڵمانانی ئەو وڵاتە بە پێچەوانەی بیروباوەڕی خۆیانی دەزانن.
بەگوێرەی یاسا نوێکە، ژن و پیاو هەمان بەشی میراتییان بەردەکەوێت، بەڵام لە شەریعەتی ئیسلامدا، ژنان نیوەی بەشە میراتی باوانیان بەردەکەوێت.
سەرچاوە: Roya News
H.J