پۆلیسی سلێمانی: بکوژی هاووڵاتییەك دەستگیر کرا
فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه

K24 - سلێمانی:
پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، بكوژی هاووڵاتییه‌ك، كه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه، ده‌ستگیركرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 28ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2018 رایگه‌یاند، هێزەکانی بنکەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد، لە چالاکیەکدا تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد کە تۆمەتبارە بە کوشتنی هاوڵاتییەك.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانی، بکوژەکە ناوی (ا. ش. ا.) تۆمەتبارە بەکوشتنی هاووڵاتیەك و بەپێی ماددەی (406) لە یاسایی سزادان فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە لە دادگا.
پۆلیسی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، لە ئێستادا تۆمەبارەکە بەفەرمانی دادوەر و بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی بەندە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
ئ. م