باره‌گاكانى ته‌ڤگه‌رى ئازادى له رانييه و قه‌ڵادزێ داخران
هێزێكى ئاسايش چوونه‌ته سه‌ر باره‌گاى ته‌ڤگه‌رى ئازادى
K24 – رانييه:
په‌يامنێرى كوردستان24 رايگه‌ياند، ئه‌مشه‌و هێزێكى ئاسايش چوونه‌ته سه‌ر باره‌گاى ته‌ڤگه‌رى ئازادى له رانييه و قه‌ڵادزێ و باره‌گاكانيان داخستووه.
داخستنى باره‌گاكانى ته‌ڤگه‌رى ئازادى له سنوورى پارێزگاى سلێمانى دواى ئه‌وه دێت، ئاسايش 24 كاتژمێر مۆڵه‌تى دابووه ئه‌و حزبه تا باره‌گاكانى دابخات.
چوونه سه‌ر باره‌گاكانى ته‌ڤگه‌رى ئازادى دواى ئه‌وه دێت، كه قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران بڕيارى بۆ داخستنى هه‌موو ئه‌و باره‌گايانه ده‌ركرد كه له سنوورى پارێزگاى سلێمانى كراونه‌ته‌وه و مۆڵه‌تى رهسمييان نييه.
ته‌ڤگه‌رى ئازادى رايگه‌ياندووه، ئه‌وان داواى مۆڵهتيان له وه‌زاره‌تى ناوخۆ كردووه و به گوێره‌ى ياساى حزبه سياسييه‌كان ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌ت له ماوه‌ى 45 رۆژدا وه‌ڵامى نه‌خێر نه‌داته‌وه به لايه‌نه سياسييه‌كه، ئه‌وا لايه‌نه‌كه وه‌ك حزبێكى مۆڵه‌تدراو ده‌توانێت كار بكات.
ته‌ڤگه‌رى ئازادى جگه له سنوورى پارێزگاى سلێمانى له ناوچه‌كانى گه‌رميانيش بنكه و باره‌گايان هه‌يه.
به‌رپرسانى ئه‌و لايه‌نه سياسييه، به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێن، كه پشتيوانى له هێڵى سياسى پارتى كرێكارانى كوردستان ده‌كه‌ن.
ته‌ڤگه‌ر ئه‌وه‌شى نه‌شاردووه‌ته‌وه، كه بڕياره‌كه‌ى قوباد تاڵه‌بانى له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌كانى يه‌كێتى دێت بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى پهيوهندييهكانيى له‌گه‌ڵ توركيا.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، خالید مستەفا بەرپرسی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگه‌ی دیموکرات لە رانيیە بە کوردستان24ی راگەیاند، هێزێکی ئاسایش هاتوونەتە سەر بارەگاکەمان و پێیان راگەیاندووین، کە دەبێت بارەگاکە دابخەن.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەرچی کاردانەوە و گرژی لەنێوانمان رووینەداوە، بەڵام هەوڵماندا ئاڵاکان دانەگرن و لەبەردەم بارەگەکە بمێنینەوە، بەڵام رێگەیان پێ نەداوین و ئێستا بارەگاکانمان لە رانيیە و قەڵادزێ قوفڵی لێدراوە.
جەختیشیکردەوە، کە سبەی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی هەڵوێستی خۆیان رادەگەیەنن و گوتيشى: پلانمان هەیە کاردانەوەی مەدەنی پیشان بدەین.