ته‌وقه‌ی پوتن و محه‌مه‌د بن سه‌لمان له ميدياكانى جیهان ده‌نگی داوه‌ته‌وه
پوتن گرنگییه‌گی تایبه‌ت به شازاده‌ی جێ‌نشین داوه

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی گرووپی 20، كه له بۆینس ئایرسی پایته‌ختی ئه‌رژه‌نتین به‌ڕێوه‌چوو، ته‌وقه‌یه‌كی نێوان ڤلادیمێر پوتن و محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازادی جێنشینی سعوودیه، له میدیاكانی جیهان ده‌نگی داوه‌ته‌وه.
له كاتی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ریه‌ك له پوتین و بن سه‌لمان، ته‌وقه‌یه‌كی گه‌رم له‌گه‌ڵ یه‌ك ده‌كه‌ن و ئینجا له‌سه‌ر مێزی كۆبوونه‌وه‌كه داده‌نیشن.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه به‌هۆی كه‌یسی جه‌مال خاشوقچی، كه له‌ناو كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبول كوژرا، دیداری بن سه‌لمان له‌لایه‌ن زۆرێك له سه‌ركرده‌كانی جیهان و ئه‌وروپا ره‌تكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام پوتن به شێوه‌یه‌كی جیاواز گرنگی به شازاده‌ی جێ‌نشین دا.
به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌ش دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ره‌تیكرده‌وه كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی له‌گه‌ڵ بن سه‌لمان له ئه‌رژه‌نتین ئه‌نجام بدات، جیا له‌ویش كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی له‌گه‌ڵ پوتنیش هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه‌ش كۆشكی كرملینی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا رایگه‌یاند، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی، كاتێكی باشتر بۆ پوتن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی به سوود به‌كاریبهێنێت.