ئێران بەشێکی ئاوی زێی بچووکی بەردایەوە

لە حوزەیرانی رابردووەوە گیرابووەوە

K24 – هه‌ولێر:

ئێران بەشێکی ئەو ئاوەی لە هەرێمی کوردستانی گرتبووەوە، جارێکی دیکە بەریدایەوە.

قایمقامیەتی قەزای پشدەر لە راگەیندراوێکدا ئاشکرایکردووە: "دوای گرتنەوەی ئاوی زێی بچووک لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەرەتای مانگی حوزەیرانی ئەم ساڵەوە، ئەمڕۆ بەشێک لە ئاوی زێی بچووکی بەرداوەتەوە" .

بەکر بایز، قایمقامی قەزای پشدەر بە کوردستان24ی راگەیاند: "بەرپرسانی ئێران لەپردی وەزنێ ئاسایشی ئێمەیان ئاگادار کردۆتەوە کە بەشێک لەئاوی بەنداوی کۆڵەسە بەردەدەنەوە تا ئێمەش ئاگاداری خۆمان وەربگرین".

ئاماژەی بەوەش کرد، بەردانەوەی ئەو بڕە ئاوە بۆ زێی بچووک پەیوەندی بەزۆری باران بارین و پڕبوونی بەنداوی کۆڵەسەوە هەیە ،دەنا هیچ رێککەوتنێک لەنێوان هەرێم و ئێران یان عێراق و ئێران نییە.

H.J