ژنه رووسه‌كانی داعش داوای گه‌ڕانه‌وه ده‌كه‌ن
نێرده‌ی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ژماره‌كه‌یان ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
تتیانا مۆسكالكۆڤا، نێرده‌ی مافی مرۆڤی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا ده‌ڵێت: "زیاتر له 1000 ژنی رووسی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان وڵاتیان جێهێشتووه‌و چوونه‌ته ریزه‌كانی رێكخراوی داعش له عێراق و سووریا و ئێستا داوای هاوكاریی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه رووسیا".
مۆسكالكۆڤا له وانه‌یه‌كی كراوه‌دا ده‌رباره‌ی مافه‌كانی مرۆڤ گوتوویه‌تی: "زیاتر له 1000 داواكاریم له‌لایه‌ن ئه‌و ژنه رووسیانهوه پێگه‌یشتووه كه باوه‌ڕیان كردبوو داعش ده‌وڵه‌ته و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان چوبوونه عێراق و سووریا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: "زیاتر له هه‌زار ژن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه، به ئاستێك هه‌موو سنووره‌كانی عه‌قڵی تێپه‌ڕاندووه، چونكه ئه‌وانه فه‌رمانی زیندانیی هه‌تاهه‌تاییان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه" به‌ڵام روونی نه‌كردووه‌ته‌وه ئه‌و فه‌رمانه له‌لایه‌ن داعشه‌وه به‌سه‌ریاندا سه‌پێنراوه یان ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و سووریا.
نێرده‌ی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و هاووڵاتییه رووسانه ده‌خوازن بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان و داوای گه‌ڕانه‌وه‌یان كردووه، به‌ڵام پرسه‌كه به‌و ئاسانییه نییه و له‌مپه‌ر و كێشه له رێگه‌ی گهڕانهوهیاندایه".
وه‌ك ئه‌وه‌ی مۆسكالكۆڤا گوتوویه‌تی: "چونكه ئه‌وانه به‌شدارییان له چالاكییه‌كانی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كه‌دا كردووه، پرسی گه‌ڕانه‌وه‌یان زۆر ئاڵۆز چاره‌سه‌ر ده‌بێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وان په‌یوه‌سته به ئاسایشی هاووڵاتیانی دیكه‌شه‌وه".
ده‌سه‌ڵاتدارانی رووسیا رایانگه‌یاندووه، نزیكه‌ی 4 هه‌زار هاووڵاتی رووسی له‌گه‌ڵ داعشدا به‌شدارییان له شه‌ڕه خوێناوییه‌كانی سووریا كردووه و هێشتا ژماره‌ی ئه‌و رووسانهیان ئاشكرا نه‌كردووه كه له عێراق په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه كردووه.