رووسيا: له رۆژهه‌ڵاتى فوراته‌وه نه‌وت ره‌وانه‌ى توركيا ده‌كرێت
هه‌واڵگرى رووسيا به شێوه‌يه‌كى ورد ئاگادارى ناردنى نه‌وتى رۆژهه‌ڵاتى سووريايه بۆ توركيا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌ركانى سوپاى رووسيا، جه‌نه‌راڵ ڤالێرى گيراسيمۆڤ، رايگه‌ياند، هه‌واڵگرى رووسيا به شێوه‌يه‌كى ورد ئاگادارى ناردنى نه‌وتى رۆژهه‌ڵاتى سووريايه بۆ توركيا.
گيراسيمۆڤ، ئه‌مڕۆ له وته‌يه‌كدا، راشيگه‌ياند، له رێى ئامرازه‌كانى چاودێرييه‌وه، كاروانى تانكه‌ره‌كانى سووته‌مه‌نى وێنه‌يان گيراوه كه له ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى سوورياوه نه‌وت به‌ره‌و ئاراسته‌ى توركيا هه‌نارده ده‌كه‌ن.
گوتيشى: ئه‌و سامانه‌ى له فرۆشتنى نه‌وتى ئه‌و ناوچانه‌وه ده‌ست ده‌كه‌وێت هاوكارى گرووپه تيرۆريستييه‌كان به تايبه‌تى داعشى پێده‌كرێت.
روونيشيكرده‌وه، توانراوه 23 هه‌زار چه‌كدارى ياخيبوو له سووريا له‌ناو ببرێن و 387 ناوچه‌ش له ماوه‌ى ساڵێكدا له ده‌ستى تيرۆريستان رزگار بكرێن.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، شانه نووستووه‌كانى داعش له ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى فورات و ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌مه‌ريكييه‌كاندا ده‌ستيان به جموجۆڵ كردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: سپۆتنيك
ئ.ر