بۆردومانه‌كانى توركيا بوونه‌ته هۆى دڵه‌ڕاوكێى حه‌وت گوندى كريستيان نشين
داواى بانگهێشتكردنى باڵيۆزى توركيا له به‌غدا ده‌كرێت
K24 – ئاكرێ:
بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە شاخاویيەکانی بناری چیای گارە لە سنوورى شارۆچكه‌ى ئاکرێ بە بیانووی بوونی پەکەکە، ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری لای ھاووڵاتیانی حەوت گوندی کریستیان نشینی سنووره‌كه درووستكردووه و ئەوان داوای وه‌ستاندنی بۆردومانه‌كان ده‌كه‌ن.
له‌و باره‌يه‌وه، ئيدريس ئه‌حمه‌د، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای دھۆکی رایگه‌ياند، ئەوان داوای بانگھێشتکردنی باڵیۆزی تورکیایان لە پەرلەمانی عێراق کردووە.