رۆژنامه‌يه‌كى ئيسرائيل: گرووپێكى حه‌شدى شه‌عبى ده‌يه‌وێت بگاته فه‌له‌ستين
ئه‌و گرووپه له لايه‌ن ئێران و حزبوڵڵاى لوبنان و چه‌ند گرووپێكى ديكه‌وه پشتيوانى ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى يه‌ديعۆت ئه‌حرۆنۆتى ئيسرائيلى بڵاويكرده‌وه، حزبوڵڵا له هه‌وڵدايه له رێگه‌ى هێزه‌كانى ميليشياى نوجه‌باوه بگاته ناوچه‌ى جه‌ليلى فه‌له‌ستين.
رۆژنامه‌كه باسى له‌وه كردووه، يه‌كه‌ى ره‌زوان، كه يه‌كه‌يه‌كى پێشه‌نگى هێزه‌كانى حزبوڵڵاى لوبنانه سه‌رپه‌رشتنى پلانێك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى چه‌كدارانى گرووپى نوجه‌باى سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبى بگه‌يه‌نێته ناوچه‌ى جه‌ليل.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، ئه‌و گرووپه له لايه‌ن ئێران و حزبوڵڵاى لوبنان و چه‌ند گرووپێكى ديكه‌وه پشتيوانى ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه ناوچه‌ى جه‌ليل و له‌وێوه رووبه‌ڕووى ئيسرائيل ببنه‌وه.
بڵاو بوونه‌وه‌ى ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدايه، ئيسرائيل له ژێر ناونيشانى قه‌ڵغانى باكوور، هه‌ڵمه‌تێكى سه‌ربازى بۆ تێكدانى تونێله‌كانى حزبوڵڵاى لوبنان ده‌ستپێكردووه.
حكومه‌تى ئيسرائيل له 2012دا مه‌ترسى سه‌باره‌ت به پلانى حزبوڵڵاى لوبنان بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ناوچه‌ى جه‌ليلى فه‌له‌ستين راگه‌ياندووه.
به‌رپرسانى ئيسرائيل نهيان شاردووه‌ته‌وه، حزبوڵڵا ده‌يه‌وێت له رێگه‌ى تونێله‌كانه‌وه بگاته ناوچه‌ى جه‌ليل.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر