هه‌ده‌په: چالاكى فراوان بۆ ئازادى ده‌ميرتاش رێكدهخهين
رۆژانە چالاكی بۆ ئازادكردنی سەلاحەددین دەمیرتاش ھاوسەرۆكی پێشووی ھەدەپە ئەنجامدەدەن
K24 – دياربه‌كر:
پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) رۆژانە چالاكی بۆ ئازادكردنی سەلاحەددین دەمیرتاش ھاوسەرۆكی پێشووی ھەدەپە ئەنجامدەدەن.
بەرپرسانی ھەدەپە دەڵێن: لە رۆژانی داھاتوودا چالاكیيەكانیان فراوانتر دەكەن.
پارتی كۆمۆنیستی كوردستانیش بڕیاریداوە، بەشداری لە چالاكیەكاندا بكات.
سه‌ره‌ڕاى بڕيارى دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا، توركيا سووره له‌سه‌ر زيندانيكردنى سه‌لاحه‌ددين ده‌ميرتاش.
پێشتر دادگاى مافى مرۆڤى يه‌كێتى ئه‌وروپا رايگه‌ياندبوو، پێويسته توركيا سه‌لاحه‌ددين ده‌ميرتاش ئازاد بكات و ده‌ستگيركردنى پێچه‌وانه‌ى بنه‌ماكانى مافى مرۆڤ و پێوه‌ره‌كانى مافى مرۆڤ و ئازادى يه‌كێتى ئه‌وروپايه.