رانیه.. به‌هۆی بارانی به‌خوڕ و خزینی شاخ خانووێك رووخا
به وێنه.. له‌گه‌ڵ خزینی شاخه‌كه خانووه‌كه رووخاوه

K24 - راپه‌ڕین:
به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله بارانه به‌خوڕه‌ی 48 كاتژمێری رابردوو كه هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه، له گوندی كهوبێنی ناحیه‌ی سه‌ركه‌پكانی قه‌زای رانیه، شاخێك خزی و به‌هۆیه‌وه خانووێكی نزیكی داڕووخا.
ئاراس ئه‌مین، په‌یامنێری كوردستان 24 له راپه‌ڕین رایگه‌یاند، له گوندی كهوبێنی ناحیه‌ی سه‌ر كه‌پكان سه‌ر به قه‌زای رانیه، زۆری بارانبارین بووه‌تە هۆی خزینی شاخ و رووخانی خانوو و دوکانی هاوڵاتييه‌ك.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌رچی زیانی ماددی رووداوه‌كه زۆربووه، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی به‌هۆی رووخانی خانووه‌كه، تۆمار نه‌كراوه.
به‌هۆی ئه‌و بارانه به خوڕه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، دوێنی هه‌ینی، به‌هۆی هه‌ستانی لافاو له گوندێكی ناحیه‌ی سه‌نگاوی گه‌رمیان، كچێكی 16 ساڵ خنكا.
له چه‌ند شوێنێكی جیاجیای هه‌رێمی كوردستانیش، هاتووچۆی هاووڵاتیان په‌كیكه‌وت و چه‌ندین پردیش داڕووخان.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)