پۆلیسی بازیان: سێ تۆمەتبار دەستگیر كران
داواكراو بوونه

K24 - سلێمانی:
بنكهی پۆلیسی بازیان بڵاویكردهوه، مەفرەزەکانی پۆلیس له ناحیەكه سێ تۆمەتباری داواکراویان دەستگیر کرد.
به گوێرهی راگهیهندراوێكی بنكهی پۆلیسی ناحیهی بازیان، كه سهر به پارێزگای سلێمانییه، لەبەردەوامیی ھەڵمەت و چالاکییەکانیيان بۆ دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانەی لەلایەن دادگاوە داواکراون، بنکەی پۆلیس بازیان سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد.
وهك له راگهیهندراوهكهدا ئاماژهی بۆ كراوه، ھەرسێ تۆمەتبارەکە به گوێرهی ماددەکانی (443، 456، 446) لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون و لەلایەن دادگاوە داواکراو بوون.
لە ئێستادا لەلایەن بنکەی ناوبراوەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و بە بڕیاری دادوەر بەندن.
ئ. م