جیاوازی نێوان سوپای سعوودییە و ئێران بە ژمارە بزانە
سوپای کام وڵات بەهێزترە؟
K24- ههولێر:
ئەگەرچی لە رووی جیۆگرافییەوە تەنها کەنداوی فارس ئێران و سعوودییە لە یەکتر جیا دەکاتەوە، بەڵام ناکۆکییە سیاسییەکان بێ ئەندازە زۆرن.
جەنگ و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تەواوی ئەو دوو وڵاتەی بردووەتە دوو بەرەی دژ بە یەک، بە تایبەت لە سووریا و یەمەن.
پێگەی ئەلیکترۆنی نیوزویک بەراوردێکی لە نێوان توانای سەربازیی سعوودییە و ئێران کردووە، بە داتا نیشانی دەدا کام وڵات لە چیدا بەهێزە.
ژمارەی سەرباز (سعوودییە)
سعوودییە 231 هەزار سەربازی هەیە، ئەمەش کەمتر لە نیوەی ژمارەی سەربازانی ئێرانە. جیا لەو ژمارە سەربازە چالاکە، ئەو وڵاتە عەرەبییە، خاوەنی 25 هەزار سەربازی یەدەگە.
ژمارەی سەرباز (ئێران)
بەجێ گەیاندنی ئەرکی سەربازیی بۆ ئەو پیاوانەی تەمەنیان لە 18 ساڵ زیاترە، ناچارییە. لەگەڵ ئەوەش، ئێران خاوەنی 534 هەزار سەربازی چالاک و 400 هەزار سەربازی یەدەگە.
ژمارەی کەسی شیاو بۆ سەربازیی (سعوودییە)
14 ملیۆن کەس لە کۆی 28 ملیۆن و 600 هەزار کەس لە سعوودییە، دەتوانن لەکاتی پێویست پەیوەندی بە سوپاوە بکەن. هەروەها، لە سەرەتای ساڵی 2018، سعوودییە رێگای بە ژنان دا، بتوانن بێ چوونە مەیدانی جەنگ، خزمەتی سەربازیی بکەن.
ژمارەی کەسی شیاو بۆ سەربازیی (ئێران)
ژماری دانیشتوانی ئێران 82 ملیۆن کەسە، لەو ژمارەیەش، 39 ملیۆن و 600 هەزاریان توانای بەجێ گەیاندنی ئەرکی سەربازییان هەیە.
بودجە (سعوودییە)
بەگوێرەی داتاکانی پەیمانگای نێودەوڵەتی ئاشتی لە ستۆکهۆلم، لە ساڵی 2017، سعوودییە بووەتە سێهەوم وڵات کە زۆرترین پارەی بۆ سوپاکەی تەرخان کردووە، لە ساڵی 2017، 69 ملیار و 400 ملیۆن دۆلاری لە سوپاکەیدا خەرج کردووە.
بودجە (ئێران)
ئێران لە ساڵی 2017، 14 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری لە سوپا و بەرگری وڵاتەکەی خەرجکردووە، کەم ئەم ژمارەیەش بە رێژەی 37% بە بەراورد بە ساڵی 2014 زیادیکردووە.
ژمارەی کەرەستەی سەربازیی
سعوودییە
یەک هەزار و 142 تانک
5 هەزار و 472 ئۆتۆمبێل و بارهەڵگری جەنگی
432 چەکی جێگیرکراوی دوورهاوێژ
322 مووشەک هاوێژ
844 فڕۆکەی هێرشبەر
203 فڕۆکەی بەرگری
254 هێلیکۆپتەر
7 کەشتی و 11 بەلەمی جەنگی
سفر ژێر دەریایی
ئێران
یەک هەزار و 650 تانک
دوو هەزار و 215 ئۆتۆمبێل و بارهەڵگری سەربازیی
دوو هەزار و 188 چەکی جێگیرکراوی دوورهاوێژ
یەک هەزار و 533 مووشک هاوێژ
505 فڕۆکەی جەنگی
150 فڕۆکەی بەرگری
145 هێلیکۆپتەر
5 کەشتی و 230 بەلەمی جەنگی
33 ژێر دەریایی
تێبینی: لە رووی کوالیتی کەرەستەکانی سعوودییە باشترن بەوەی زیاتر بەرهەمی ئەمەریکا و ئەوروپان.
H.J