یهكێتی ئهوروپا گۆڕانكاریی له یاساكانی تایبهت به پهنابهران دهكات
سەرۆک و سەرۆکی وەزیرانی 3 وڵاتی ئەوروپا بۆ کوردستان 24 دەدوێن
K24 - برۆكسل:
کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ئەوروپا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بەڕێوەچوو و 28 سەرکردەی ئەوروپا بەشداریان کرد.
پرسی برێگزت و گۆڕانکاريی لە یاساکانی پەنابەران لە وڵاتانی ئەوروپادا تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکە بوون.
ئەندرێی بابیش، سەرۆکوەزیرانی چیك، لە وەڵامی پرسیاری بارزان حهسهن" پەیامنێری کوردستان 24 رایگەیاند پێشنیازی زۆریان بۆ لوتکەکە دەبێت، کە ناردنەوەی 700 هەزار پەنابەر یەکێکە لەو پێشنیازانە.
گوتیشی: "ئەو لێشاوە لە لایەن قاچاخچی و مافیاکانەوە رێکدەخرێت و بە پیی زانیارییەکانی پۆلیسی ئەوروپا لەو رێگەیەوە، مافیاکان 5.7 ملیار یۆرۆیان دەست دەکەوێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، کە لە یەکێتی ئەوروپا 700 ههزار پەنابەری نایاسایی هەیە مافی پەنابەرێتیان وەرنەگرتووە، دەبێت دەبێت بگەڕێنەوە.
لهم چوارچێوهیهدا، ئەندرێی پلێنکۆڤیچ، سەرۆکوەزیرانی کڕواتیا، لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری کوردستان 27 لەسەر پرسی کۆچ و پەنابەران، رایگەیاند، دەبێت کۆچ و پەنابەرێتی رێکبخرێت، ئەگینا بەدەست قەیرانەکانی کۆچی رێکنەخراو دەناڵێنن.
گوتیشی: "ئەو دیاردە نێودەوڵەتیيە دەبێت چارەسەر بکرێت و کۆچى نایاسایی نەهێڵدرێت، بەڵام دەبێت کێشەکان لە سەرچاوەکانیانەوە چارەسەریان بۆ بکرێت، کە وڵاتەکانیانن".
ههروهها کلاوس وێرنەر لۆهانیس، سەرۆکی رۆمانیا رایگەیاند ئەوان سەرکردایەتی ئەنجوومەنی یەکێتی ئەوروپا دەکەن و بە گرنگيیەوە لە پرسی پەنابەران دەڕوانن، گوتیشی: "دەمانەوێت بە هاوەڵی وڵاتانی ئەوروپا چارەسەر بۆ پرسەکە بدۆزينەوە".
ئ. م