ئه‌نقه‌ره: رێگه ناده‌ين ئه‌مه‌ريكا به رێكخراوى كورديى گه‌مارۆمان بدات
توركيا دوو هێرشى فراوانى سه‌ربازى كردووه‌ته سه‌ر سووريا

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ناوخۆى توركيا، سڵێمان سويلۆ، رايگه‌ياند، توركيا دوو هێرشى فراوانى سه‌ربازى كردووه‌ته سه‌ر سووريا به بێ ئه‌وه‌ى كاردانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكاى به‌لاوه گرنگ بێت.
گوتيشى: توركيا فه‌رمانى له واشنتن وه‌رنه‌گرتووه بۆ ئۆپراسيۆنه‌كانى قه‌ڵغانى فورات و چڵه زه‌يتون و سه‌ره‌ڕاى نه‌يارێتى ئه‌مه‌ريكا ئه‌و هێرشانه‌ى ئه‌نجامداوون.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌نقه‌ره رێگه نادات ئه‌مه‌ريكا له باكوورى عێراق و دواتر له عه‌فرين و ئێستاش له رۆژهه‌ڵاتى فوراته‌وه، به رێكخراوى كورديى گه‌مارۆى توركيا بدات.
يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) رووبه‌رى 45 هه‌زار كيلۆمه‌تر چوارگۆشه‌يان له خاكى سووريا به‌ده‌سته‌وه‌يه.
يه‌كينه‌كان ده‌سه‌ڵاتيان به‌سه‌ر كێڵگه نه‌وتييه‌كان و دامه‌زراوه‌كانى نه‌وت و غازى توركيادا هه‌يه و له سه‌دا 60ى خاكى كشتو‌كاڵى و گه‌وره‌ترين سه‌رچاوه‌كانى ئاو و به‌نداوه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با له ده‌ستى ئه‌واندايه.
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى هه‌ڕه‌شه‌كانى توركيا، هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مه‌ريكا هێزى زياتر و پێداويستى زۆرترى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى بنكه‌كانى له باكوورى سووريا كرد.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاويكرده‌وه، هاوپه‌يمانى 150 بارهه‌ڵگر چه‌ك و پێداويستى سه‌ربازى گه‌ياندووه‌ته باكوورى سووريا.
گوتيشى: هه‌موو جۆره چه‌ك و پێداويستييه‌كى سه‌ربازى و ئۆتۆمبێلى جۆرى هامه‌ر له ناو ئه‌و پێداويستيانه‌ن، كه ره‌وانه‌ى بنكه‌كان كراوون.
به گوێره‌ى روانگه‌كه، هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى رۆژى 30ى نۆڤێمبه‌رى رابردوو، 75 بارهه‌ڵگر چه‌ك و پێداويستى له هه‌رێمى كوردستانه‌وه ره‌وانه‌ى باكوورى سووريا كردووه.
ناردنى ئه‌و كۆمه‌كه سه‌ربازييه بۆ رۆژهه‌ڵاتى فورات و ناوچه‌كانى باكوورى سووريا له كاتێكدايه، سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه ده‌كات كه له ئانوساتێكى نزيكدا هێرشى سه‌ربازى بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتى فورات ده‌ستپێبكات.
له لايه‌كى ديكه‌وه، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى توركيا باسى له‌و په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه كرد، كه له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا سه‌باره‌ت به هێرشى سه‌ربازى بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتى فورات ئه‌نجاميداوه.
ئه‌ردۆغان گوتى: تره‌مپ وه‌ڵامى ئيجابى داومه‌ته‌وه، كاتێك باسى هێرشى سه‌ربازيم بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتى فورات بۆ كردووه.
ئه‌ردۆغان جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، يه‌كينه كوردييه‌كان له رۆژهه‌ڵاتى فورات نابێت بمێنن، ئه‌گه‌ر خۆيان نه‌ڕۆن هێرشى سه‌ربازييان ده‌كه‌ينه سه‌ر.
سه‌رچاوه: RT، عربي 21، ئه‌نادۆڵ
ئ.ر