پوتن: هيچ به‌ڵگه‌يه‌ك له سه‌ر پاشه‌كشێى ئه‌مه‌ريكا له سووريا به‌ده‌ستنه‌كه‌وتووه
په‌يامنێرى كوردستان24، له مۆسكۆ، خۆشه‌وى محه‌ممه‌د و تيمى ميديايى كوردستان24 له كۆنگره‌كه به‌شدارن
K24 – هه‌ولێر:
ڤلاديمێر پوتن، سه‌رۆكى رووسيا، ئه‌مڕۆ كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى فراوانى ساڵانه‌ى به به‌شدارى ده‌يان رۆژنامه‌نووس له سه‌رتاسه‌رى جيهانه‌وه ئه‌نجامدا.
په‌يامنێرى كوردستان24، له مۆسكۆ، خۆشه‌وى محه‌ممه‌د و تيمى ميديايى كوردستان24 له كۆنگره‌كه به‌شدارن.
له وه‌ڵامى رۆژنامه‌نووساندا پوتن پرسه‌كانى په‌يوه‌ست به سياسه‌ت و ئابوورى جيهان و په‌يوه‌ندييه‌كانى رووسيا و پرسه ژينگه‌ييه‌كانى جيهان هه‌ڵوێستى وڵاته‌كه‌ى ده‌ربڕى.
به‌شێك له وته‌كانى پوتن:
-هيچ به‌ڵگه‌يه‌ك له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا له‌به‌رده‌ستدا نييه و ئه‌مه‌ريكييه‌كان هێشتا له ئه‌فغانستانيش نه‌كشاونه‌ته‌وه.
-ئه‌گه‌رى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و بڵاوبوونه‌وه‌ى به ناوچه‌كه‌دا له ئارادايه.
-پێشكه‌وتنى رووسيا له بوارى به‌رگرى مووشه‌كى ره‌گه‌زێكى گرنگه بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر پرسى كێبڕكێى پڕچه‌ككردن.
-ئاراسته‌ى ئه‌وه هه‌يه، مه‌ترسى به‌كارهێنانى چه‌كى ناووكى بڕه‌وێندرێته‌وه.
-پاشه‌كشێى ئه‌مه‌ريكا له په‌يماننامه‌ى مووشه‌كى لێكه‌وته‌ى مه‌ترسيدارى له‌سه‌ر ئاسايشى جيهانى هه‌يه.
-هه‌تا نه‌يارانى رووسيا له كييڤ ده‌سه‌ڵاتدار بن، په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان رووسيا و ئۆكرانيا ئاڵۆز ده‌بن.
-تۆمه‌تباركردنى رووسيا له هه‌وڵى كوشتنى سكريباڵ ته‌نيا بۆ ئه‌وه بوو، هێرشى نوێ بكرێته سه‌ر رووسيا.
-ئه‌وانه‌ى سزايان به‌سه‌ر رووسيادا سه‌پاند له پرسى سكريباڵ، به‌ڵام بۆ پرسى تيرۆركردنى خاشوقچى هيچ كاردانه‌وه‌يان نه‌بوو، ئه‌وانه نه‌يارى رووسيان.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر