پوتن: نازانم بۆچى له‌م كاته‌دا ئه‌مه‌ريكا كشانه‌وه‌ى له سووريا راگه‌ياند
بوونى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا ناشه‌رعييه

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى رووسيا، ڤلاديمێر پوتن رايگه‌ياند، كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا له سووريا هه‌نگاوێكى درووسته، به‌ڵام نازانم بۆچى له‌م كاته‌دا راگه‌يه‌ندرا.
ڤلاديمێر پوتن، سه‌رۆكى رووسيا، ئه‌مڕۆ كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى فراوانى ساڵانه‌ى به به‌شدارى ده‌يان رۆژنامه‌نووس له سه‌رتاسه‌رى جيهانه‌وه ئه‌نجامدا.
په‌يامنێرى كوردستان24، له مۆسكۆ، خۆشه‌وى محه‌ممه‌د و تيمى ميديايى كوردستان24 له كۆنگره‌كه به‌شدارن.
له وه‌ڵامى رۆژنامه‌نووساندا پوتن پرسه‌كانى په‌يوه‌ست به سياسه‌ت و ئابوورى جيهان و په‌يوه‌ندييه‌كانى رووسيا و پرسه ژينگه‌ييه‌كانى جيهان هه‌ڵوێستى وڵاته‌كه‌ى ده‌ربڕى.
سه‌رۆكى رووسيا گوتيشى: بوونى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا ناشه‌رعييه و كشانه‌وه‌شيان هه‌نگاوێكى درووسته.
هه‌روه‌ها گوتى: تا ئێستا هيچ ئاماژه‌يه‌ك بۆ كشانه‌وه‌ى هێزى ئه‌مه‌ريكا له سووريا نييه.
هه‌روه‌ها گوتى: نازانم مه‌به‌ست له كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا چييه، ئه‌مه‌ريكا ماوه‌ى 17 ساڵه له ئه‌فغانستانه. هه‌موو ساڵێكيش باس له كشانه‌وه‌يان ده‌كه‌ن و هێشتاش له‌وێن.