هیلاری بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ به گه‌مژانه ناوده‌بات
هیلاری: تره‌مپ ئاسایشی نهتهوهیمانی رووبه‌ڕووی مه‌ترسی گه‌وره كردووه‌ته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
هیلاری كلینتن، وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ركابه‌ری تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، له‌باره‌ی بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا ره‌خنه‌ی توند له تره‌مپ ده‌گرێت.
هیلاری له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیوویه‌تی: "ئه‌و رێوشوێنانه له سووریا بێت یان نا باجی ده‌بێت، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت زیانمان پێبگه‌یه‌نن له دۆخی جه‌نگدان".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "خۆ گۆشه‌گیركردن واتا لاوازی، ژیانه‌وه‌ی داعش مه‌ترسیداره، یارییه‌كه ئێستا له ده‌ست رووسیا و ئێرانه و ئه‌وه‌ش كارێكی گه‌مژانه‌یه، ئه‌م سه‌رۆكه ئاسایشی نهتهوهیمانی رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره كردووه‌ته‌وه".
له به‌رامبه‌ردا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پێشتر له تویته‌ره‌وه نوسیبووی: "له سه‌رۆكه‌كانی پێشووتر زیاتر زیانی گه‌وره‌م له داعش داوه".
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، (19ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى 2018) له بڕيارێكى كتوپڕدا دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا بڕياريدا سوپاى وڵاته‌كه‌ى له ناوچه كوردييه‌كان و ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده له باكوورى سووريا و رۆژهه‌ڵاتى فورات بكێشێته‌وه.
كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا و پشتكردنى له هێزه‌كانى هه‌سه‌ده دواى ئه‌وه دێت له چه‌ند ساڵى رابردووى شه‌ڕى داعشدا، ئه‌و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات، كه زۆرينه‌ى ره‌هايان كوردن، شه‌ڕيان له دژى داعش ده‌كرد.
كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا له كاتێكدايه توركيا هێزه‌كانى له نزيك منبج و حه‌له‌ب و ناوچه سنوورييه‌كان كۆكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌شكركێشى بكاته سه‌ر ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده و كۆتايى به ده‌سه‌ڵاتى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى هێزه كوردييه‌كان له ناوچه‌كه بهێنێت.