له به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی پشده‌ر له قه‌ڵادزێ خۆپیشاندانه
قوتابیانی پشده‌ر ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن
.jpg)
K24 - هه‌ولێر:
بۆ جارێکی دیكه قوتابیانی پۆلی 12 ی ئامادەیی لەبەردەم بەڕێوه‌بەرایەتی پەروەردەی پشدەر دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە، قوتابیانی خۆپیشاندەر داوا دەکەن وەزارەتی پەروەردە وەک تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ، تاقیکردنەوەی وەرزیش 100% بکاتە هەڵبژاردن.
پێشتر مامۆستا محه‌مه‌د کەریم، بەڕێوه‌بەری پەروەردەی رانیە بە کوردستان 24ی راگەیاند، بڕیاری 50 بە 50ی وەڵامی پرسیاری تاقیکردنەوەکانی وەرزیی، پەیوەندی بە ئەوان و وەزارەتی پەروەردەوە نییە و راسپاردەی کۆنگرەی پەروەردەییە، بەڵام لەسێ ساڵی رابردوو بەهۆی بایکۆتی مامۆستایان نەتوانراوە جێ بەجێ بکرێت.
ئاراس ئه‌مین، په‌یامنێری كوردستان 24 له راپه‌ڕین رایگه‌یاند، هێزه‌كانی پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان له شوێنه‌كه‌ن و خۆپیشاندان و گردبوونهكهش هێمنانه‌یه و مه‌به‌ستی قوتابیانیش ته‌نها گه‌یاندنی داواكانییانه.
هه‌فته‌ی رابردووش، قوتابیانی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین له‌به‌رده‌م هه‌ریه‌ك له په‌روه‌رده‌كانی پشده‌ر له قه‌ڵادزێ و راپه‌ڕین له رانیه، خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تییان رێكخست، ئه‌مڕۆش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له قه‌ڵادزێ گردبوونه‌ته‌وه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئ. م