فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ رێبوار تاڵه‌بانی ده‌رچوو
بڕیاره‌كه به غیابی ده‌ركراوه

K24 - هه‌ولێر:
دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی كه‌ركووك، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و به‌ندكردنی شه‌ش مانگ بۆ رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت ده‌ركرد.
نووسراوه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی كه‌ركووك ده‌رچووه و به غیابی بڕیاری به‌ندكردن بۆ رێبوار تاڵه‌بانی ده‌ركراوه.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كانی دادگا، بڕیاری به‌ندكردنه‌كه به گوێره‌ی مادده‌ی 331ی یاسای سزادانی عێراقی ژماره 111ی هه‌مواركراوی ساڵی 1969.
رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت، له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 پارێزگای كه‌ركووكی جێهێشتووه و پێشتریش رایگه‌یاندووه، تا دۆخی شاره‌كه ئاسایی نه‌كرێته‌وه ناگه‌ڕێته‌وه.
