پرسى كورد ده‌بێته چه‌قى په‌يوه‌نديى نێوان رووسيا و توركيا
پرسى كورد ده‌بێته چه‌قى په‌يوه‌نديى نێوان رووسيا و توركيا
K24 – هه‌ولێر:
تۆڕى هه‌واڵى بى بى سى فارسى، وتارى شيكاری سياسى سەعید باقری، سه‌باره‌ت به په‌يوه‌نديى پرسى كورد و رۆڵى له هاوكێشه‌ى سياسى سووريادا بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا نووسه‌ر باسى له گرنگى پرسى كورد له هاوكێشه‌ى سووريا و په‌يوه‌ندييه‌كانى رووسيا و توركيا له لايه‌ك و توركيا و ئێران له لايه‌كى ديكه‌وه كردووه و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، تا رووسيا و ئێران زياتر له توركيا نزيك ببنه‌وه، زۆرتر له لايه‌نه كوردييه‌كان دوور ده‌كه‌ونه‌وه.
پوخته‌ى وتاره‌كه:
لە ماوەی نزیک بە 8 ساڵ شەڕی ناوخۆیی لە سووریا، تورکیا بە بێ رەچاوکردنى هەر ئەگەرێک، چووه ناو شەڕی ناوخۆیی سووریاوه، کە لە کۆتاییدا روسیای بەرامبەر بە خۆی بينييه‌وه. رووسيا به مه‌به‌ستى پشتيوانى له ئه‌سه‌د دەستێوەردانی سەربازی لە سووریا كرد.
رووسیا بە رەوانەکردنی هێزی سەربازی خۆی بۆ سووریا دەیەوێت دژی هێزەکانی نه‌يارى حکوومەتی بەشار ئەسەد بێت، بە واتایه‌کی دیکە تورکیا و رووسیا هەردوو لە ناو خاکی سووریا بەرامبەر بە یەک کۆبوونەوە.
به ئامادەبوونی لەم شەڕە تورکیا رۆڵێکی گرنگ لە پاراستنی گرووپە تيرۆریستيیەکانی داعش و ئه‌لقاعيده لە ناو خاکی سوریا ده‌گێڕێت.
لەو نێوانەدا تورکیا فڕۆکە‌یه‌کی جەنگی "SU24" رووسیا کە بۆ ماوەیه‌کی کاتی زۆر كورت چووبووه ئاسمانى توركيا، خسته خواره‌وه و دژایەتی بەرامبەر رووسیا پيشان دا، کە ئه‌نجامێكى باشی بۆ تورکیا نەبوو، چونکە دەستبەجێ تووشی سزاى رووسيا بوو.
رووسیا جگە لە سزا ئابووریيەکانی دژ بە تورکیا پەيوەندی خۆی لە گەڵ تورکەکان هێشته‌وه وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌يه‌ك له‌سه‌ر داهاتووى په‌يوه‌ندى نێوانيان مامه‌ڵه‌ى ده‌كرد.
کوردەکانی باشووری تورکیا، باكوورى سووریا و عێراق دەبنە خاڵی لاوازى تورکیا کە گرنگتر لەمە ئەوەیە کە مۆسکۆ مێژوویه‌کی درێژى لە پەیوەندی نزیک لەگەڵ گرووپە جۆراوجۆره‌كانی کورد هه‌يه، له‌وانه پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) و زۆر هەوڵیشی بۆ مانەوەیان داوه.
پەیوەندی نێوان مۆسکۆ و کوردەکانی باشوورى توركيا بابەتێکی نوێ نەبووە و مێژووی ئەم پەیوەندیيە دەگەڕیتەوە بۆ ساڵی 1970 کە "پەکەکە" لە هەمان ساڵدا بە هاوکاری رووسیا دەستى به خه‌باتى خۆى كرد.
بۆ نموونە لە کۆتایی ساڵی 2015 روسەکان چەک و تەقەمەنی زیاتریان بۆ کوردەکان به تايبه‌تى گرووپه‌كانى سه‌ر به په‌كه‌كه له سووريا نارد و گرنگتر لەوەش زانیاری نەهێنی هێزەکانی تورکیايان لە ناوچه كوردييه‌كانى ئه‌و وڵاته ئاشكرا كرد، کە لە راستیدا ئەمانە وەڵامی تێکشکاندنی فڕۆکە جەنگییەکەی رووسیا بۆ تورکیا بوو.
به هۆى زۆرى زيانه‌كانى سوپاى توركياوه، كه به ده‌ستى په‌كه‌كه زه‌برى به‌رده‌كه‌وت، به تايبه‌تى له نێوان ساڵانى 2015 و 2016دا، ئه‌نقه‌ره گه‌يشته ئه‌و بڕوايه‌ى پێويسته بۆ نه‌هێشتنى مه‌ترسى كورد له سووريا و عێراق و توركيا داواى هاوكارى له رووسيا بكات و له‌گه‌ڵ مۆسكۆ بگاته رێككه‌وتن.
هەر لەبەر ئەمەش ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە دەستپێکی ساڵی 2016 سەردانی شاری سەنت پیتەرسبۆرگی کرد و داوای لێبوردنی لە پوتن سەرۆک کۆماری رووسیا كرد له باره‌ى تێکشکاندنی فڕۆکە جەنگیەکەی روسیا، بۆ ئه‌وه‌ى له‌و رێگه‌يه‌وه په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوانيان ئاسايى ببنه‌وه.
دواى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه، تێبينى ده‌كرێت، رووسيا به‌ره به‌ره په‌يوه‌ندييه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ كورده‌كان سنووردار كردووه. پێشتر رووسیا، کوردەکانی وەکوو گورزێک بەرامبەر بە حکوومەتی تورکیا بە کار دەهێناو جگە لەمەش روسیا دژی بەرزفڕینی ئەردۆغان بۆ دروستکردنی حکوومەتێکی نوێ و سەرکردايهتی وڵاتانی موسڵمان و ده‌ستتێوه‌ردان له كاروبارى وڵاتانى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە هەر بۆ ئەمەش لە کۆتایی ئەم ساڵانەدا کوردەکانی بە کارهێناوە بۆ ئەوەی کە لە بەرامبەر سیاسەتە درێژخایانەکانی ئەردۆغان فشار بخاتە سەر.
لەبەر ئەم هۆکارەش بۆ ماوەی یەک دوو ساڵە کە دەسەڵاتدارانی تورکیاى رازيكردووه، په‌يوه‌ندييان له‌گه‌ڵ رووسيا بپارێزن و له به‌رامبه‌ريشدا رووسيا په‌يوه‌ندييه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه سنووردار كردووه.
گەرچی لە ئێستادا تورکیا لە باکووری سووریا ماوەتەوە و ده‌يه‌وێت ببێته پارێزه‌رى ئيدلب، بەڵام مانەوەی تورکیا پاش کۆبوونەوە وگفتوگوی هه‌ردوو سه‌رۆكى رووسيا و توركيا، هاوشێوه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانيان له 2015دا نييه و گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا هاتووه.
لەو نێوانەدا رۆڵی ئێران زۆر گرنگ بووە، تورکیا پاش قەیرانی سووریا پەیوەندی خۆی لەگەڵ ئێران زیاتر کردووە، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه هات، كه توركيا ويستى له رێى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ رووسيا جۆرێک په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئێران درووست بكات، كه بۆ توركيا ببنه سه‌رچاوه‌ى دڵنيايى به تايبه‌تى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كورددا.
گرنگترین مەرجی نێوان ئەم دوو وڵاتە ئەوەیە کە هاوکارییان دژ بە کورد و له سه‌رووشيانه‌وه په‌كه‌كه له توركيا و په‌ژاك له ئێران له ئاستێكى باڵادا پێشبخه‌ن. کە لە حاڵی ئێستادا گەورەترین دژایەتی بەرامبەر ئاسایشی ئەم دوو وڵاتەیە. لە گفتوگۆكانی نێوان رووسیا و ئێران و تورکیا لە سەر قەیرانی سوریا بەتایبەت لە عەفرین و ئیدلب بواری هاوکاریکردن و نزیک بوونەوەی زیاترى تورکیا و ئێران له ئارادايه.
لە ئێستادا مانەوەی تورکیا لە باکووری سووریا تەنها لە سەر سیاسەتەکانی رووسیا و رێککەوتن لە نێوان رووسیا و ئێران و تورکیا بە تایبەت لە سووریايه.