حاجی ئۆمه‌ران.. له رووداوێكی هاتووچۆ دوو هاووڵاتی گیانییان له‌ده‌ستدا
دوو هاووڵاتی دیكه‌ش برینداربوونه

K24 - سۆران:
به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل، له جۆره‌كانی ترێله بارهه‌ڵگر و كیا سیراتۆ، له شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌رانی سه‌ر به‌شارۆچكه‌ی چۆمان، دوو هاووڵاتی گیانییان له‌ده‌ستدا و 2ی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 28ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018 رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی رووداوه‌كه، دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی (ته‌حسین عه‌بدولقادر عه‌لی) له‌دایكبووی 1983، كه هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستانه له‌گه‌ڵ (محه‌مه‌د محه‌مه‌د ره‌زا)، له‌دایكبووی 1978 و ره‌گه‌زنامه‌ی ئێرانییه، گیانییان له‌ده‌ستدا.
هه‌ر به‌هۆی رووداوه‌كه‌ش، دوو سه‌رنشینی دیكه برینداربوونه، برینداره‌كان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر گوازراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه و ته‌رمی دوو هاووڵاتییه‌كه‌ی دیكه‌ش ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سۆران كراون.
رائید سه‌عدون هاودیانی، گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند، شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه ئێرانییه و به بڕیاری دادوه‌ر ئێستا ده‌ستبه‌سه‌ره.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، به‌فربارین له ناوچه‌كه ده‌ستیپێكردووه و به‌هۆیه‌وه مه‌ودای بینین كه‌مبووه‌ته‌وه.
حاجی ئۆمه‌ران، كه له رێگه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی سنوورییه‌وه هه‌رێمی كوردستان به ئێران ده‌به‌ستێته‌وه، ناوچه‌یه‌كی كوێستانییه و به دووری 180 كیلۆمه‌تر، ده‌كه‌وێته باكووری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای هه‌ولێر.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئ. م