موفتی عێراق: سه‌ری ساڵ جه‌ژنی كافرانه
به فه‌توایه‌ك حه‌رامی كرد
K24 - هه‌ولێر:
شێخ مه‌هدی سمێده‌عی، موفتی سووننه‌كانی عێراق، كه به كه‌سێكی نزیك له حكوومه‌ت داده‌نرێت، فه‌توای له باره‌ی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ داوه و ده‌ڵێت: "جه‌ژنی سه‌ری ساڵ هی كافرانه و حه‌رامه".
فه‌تواكه‌ی ئه‌م شێخه له‌كاتێكدایه، كه بۆ یه‌كه‌مجاره عێراق، رۆژی 25ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ر، به‌بۆنه‌ی یادی له دایكبوونی حه‌زره‌تی عیسای مه‌سیح، ده‌كاته پشووی فه‌رمی، له‌كاتێكدا هه‌موو ساڵێك له هه‌رێمی كوردستان پشووی فه‌رمی بووه.
هه‌ر له درێژه‌ی فه‌تواكه‌دا، كه له په‌یجی فه‌رمی خانه‌ی فه‌توای عێراقی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه: "له‌رووی شه‌رعه‌وه ئاهه‌نگ به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵ و پیرۆزبایی و به‌شداری كردن، درووست نییه".
سمێده‌عی، بنه‌مای حه‌رامكردنی ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ی به‌بۆنه‌ی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح ساز ده‌كرێن، گێڕاوه‌ته‌وه سه‌ر پیاوانی ئایینی و به‌تایبه‌تیش "ئیبن قه‌یم جوزی"، كه ده‌ڵێت: "پیرۆزباییكردن له كریستیانه‌كان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوون، هاوبه‌شی دانانه بۆ خوا".
ئه‌گه‌رچی سمێده‌عی، وه‌كو موفتی سووننه‌كانی عێراق خۆی ناساندووه، له هه‌مان كاتدا سه‌رپه‌رشتی دوو لیوای چه‌كداری سووننه ده‌كات له ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌و میلیشیایه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كی به‌تینی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كان دۆخی كریستیانه‌كان له عێراق باش نییه و به‌شێكی زۆریان، له ترسی گیانی خۆیان، به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هه‌رێمی كوردستان كۆچیان كردووه و ناوچه‌كانی خۆیان له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق جێهێشتووه.
ئ. م