"سوپای سووریا سنوور بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش داده‌نێ"
"كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌نگاوێكه به ئاراسته راست و درووسته‌كه"

K24 - هه‌ولێر:
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی رووسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: "گه‌ڕانه‌وه‌ی دیمه‌شق بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی سنووره‌كانی سووریا له‌گه‌ڵ عێراق، ده‌بێته هۆكارێك بۆ دانانی سنوورێك له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌كانی داعشدا".
ڤاسیلی نیبینزیا، "نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی رووسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به ئاژانسی هه‌واڵی نۆڤۆستی رووسی گوتووه: "ئێمه به‌ته‌واوی باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه سوپای سووریا بگه‌ڕێته‌وه سنووره‌كانی سووریا له‌گه‌ڵ عێراق، ده‌بێته هۆی كۆتاییهێنان به هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش، ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی سووریا و عێراق پێكه‌وه هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه له چوارچێوه‌ی كاری ناوه‌ندی چوار قۆڵی له به‌غدا كار بۆ رێكخستنی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه ده‌كرێت.
له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: "كشانه‌وه‌ی یه‌كه سه‌ربازییه بیانییه‌كانی سه‌ر خاكی سووریا كه به‌بێ ره‌زامه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق هاتوون، هه‌نگاوێكه به ئاراسته راست و درووسته‌كه".
نیبینزیا ده‌ڵێت: "كشانه‌وه‌ی ھێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی گرفتی ئاواره و په‌نابه‌رانی خێوه‌تگاكان، چونكه به گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌نه‌ف بۆ ژێر كۆنترۆڵی حكوومه‌تی سووریا، ده‌بێته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان بگه‌نه خێوه‌تگاكه و نیشته‌جێكردنی ئه‌وانه‌شی ده‌خوازن له شوێنی نیشته‌جێبوونی ئێستایان بمێننه‌وه".