ئێران راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی له عێراق ده‌كشێنێته‌وه
باڵیۆزی ئێران له به‌غدا واده‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29/12/2018، ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی ئێران له به‌غدا رایگه‌یاند: "تاران بڕیاریداوه، پاش شكستھێنانی داعش راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی له عێراق بكشێنێته‌وه".
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئیسنای ئێرانی، باڵیۆزی ئێران له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك چالاكوان و رۆژنامه‌وانی عێراقی گوتوویه‌تی: "ئێران پاش كۆتاییهاتنی هه‌ڕه‌شه گه‌وره‌كانیی داعش‌و شكستھێنانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه، ته‌واوی راویژكاره سه‌ربازییه‌كانی له عێراق پاشه‌كشه پێده‌كات".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی عێراق ساڵی رابردوو به‌سه‌ر داعشدا به‌ده‌ستیهێنا، هۆكاری سه‌ره‌كی كشانه‌وه‌ی راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی ئێرانه له عێراق".
باڵیۆزی ئێران له عێراق، پاساوی بۆ ناردنی راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانیان له ساڵی 2014 هێناوه‌ته‌وه‌و گوتوویه‌تی، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش بووه‌و ره‌خنه‌ی توندی له بوونی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق گرتووه.
ئه‌و بڕیاره‌ی ئێران هاوكاتی داواكارییه‌كانه بۆ ده‌ركردنی راوێژكار و ھێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، پاش ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌نهێنی سه‌ردانی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار كرد.