رووسیا و توركیا بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن له سووریا رێكده‌كه‌ون
رۆژنامه‌وانێكی ئه‌مه‌ریكی: هێشتا سوپای سووریا نه‌گه‌یشتووه‌ته منبج
K24 - هه‌ولێر:
سێرگی لاڤرۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره له باره‌ی هه‌ماهه‌نگیكردن بۆ كرده سه‌ربازییه‌كان له سووریا بۆ "له‌ناوبردنی تیرۆریستان" گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
لاڤرۆف رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاوشئۆغلو، هاوتا توركییه‌كه‌ی، رێككه‌وتوون بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رانی سه‌ربازی توركیا و رووسیا، له به‌رده‌وامی كرده سه‌ربازییه‌كان له ناو خاكی سووریا هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن، به‌تایبه‌تیش دوای رووداو و پێشهاته نوێیه‌كانی ئێستای ناوچه‌كه.
ئه‌و رێككه‌وتنه دوای ئه‌وه دێت، كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاریدا، هێزه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا بكشێنێته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵوی توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، چاوشئۆغلو دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، ئه‌نقه‌ره سووره له‌سه‌ر پاراستنی "یه‌كێتی خاكی سووریا و كیانه سیاسییه‌كه‌ی".
له سه‌روبه‌ندی رووداوه‌كانیشدا، راپۆرتی میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، به‌رپرسانی واشنتن هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و چه‌كانه‌ی پێشتر به هێزه كوردییه‌كانییان داوه لایان بمێنێته‌وه.
وه‌ك ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزیش بڵاویكردووه‌ته‌وه، راسپارده‌كانی به‌رپرسانی واشنتن له‌و باره‌یه‌وه، بۆ كۆشكی سپی به‌رز ده‌كرێته‌وه.
به گوێره‌ی ئاژانسه‌كه گفتوگۆی به‌رپرسانی واشنتن هێشتا له قۆناغی سه‌ره‌تایی دایه له‌ناو وه‌زاره‌تی به‌رگری، دوا بڕیاریش له‌و باره‌یه‌وه له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه.
دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش، توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی كردبوو، به‌ڵام هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (هه‌سه‌ده)، داوای له حكوومه‌تی سووریا كردووه هێز ره‌وانه‌ی ناوچه سنوورییه‌كان بكات، ئه‌گه‌رچی دیمه‌شق رایگه‌یاند هێزه‌كانییان چووه‌ته منبج، كه شارۆچكه‌یه‌كی نزیك سنووره، به‌ڵام تا ئێستا پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییش ره‌تیكردووه‌ته‌وه هێزه‌كانی سووریا گه‌یشتبن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، رۆژنامه‌وانی ئه‌مه‌ریكی جارید زوبا، بۆ تۆڕی هه‌واڵیی بی بی سی رایگه‌یاند، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ چوونی هێزه‌كانی سوپای سووریا بۆ شاره‌كه له‌به‌ر ده‌ست نییه و خۆیشی كه تازه له‌وێ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، هیچ هێزێكی نه‌بینیوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ش، گرووپه ئۆپۆزیسیۆنه چه‌كدارییه‌كانی سووریا، ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه هاوشانی سوپای توركیا، كرده‌ی سه‌ربازی له منبج ئه‌نجام بده‌ن.
گۆڕانكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئێستای توركیا، دوای بڕیاره له ناكاوه‌كه‌ی تره‌مپه بۆ كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی له سووریا و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، كه مه‌ترسییه‌كانی داعش له‌و وڵاته نه‌ماوه.
سه‌رچاوه: BBC
ئ. م