پیاوانی ئایینی عێراق هه‌را ده‌نێنه‌وه
"داوای به‌دواداچوون و لێپرسینه‌وه ده‌كرێت"

K24 - هه‌ولێر:
چالاكوانه عێراقییه‌كان ره‌خنه له لێدوانی پیاوانی ئایینی ده‌گرن كه ئاهه‌نگ و بۆنه‌كانی سه‌ری ساڵی زایینی و رۆژی خۆشه‌ویستی ره‌تده‌كه‌نه‌وه، به‌تایبه‌تی ئێستا كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی ره‌خنه له به‌شداریی موسڵمانان له جه‌ژنه‌كانی كریستیانه‌كاندا ده‌گرن.
ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌حمان، چالاكوانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له شاری به‌غدا، له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "توندڕه‌وی ئایینی بووه‌ته هۆكاری سه‌ره‌كی و وای له خێزانه كریستیانه‌كان كردووه كۆچ بكه‌ن و عێراق جێبهێڵن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ده‌ستوور ده‌سته‌به‌ری دابینكردنی ژینگه‌یه‌كی ئارامی بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته ئایینی و مه‌زهه‌به‌كان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئازادانه په‌یڕه‌وی له بیروباوه‌ڕ و نه‌ریته‌كانی خۆیان بكه‌ن و ئاهه‌نگ و خۆشی خۆیان بگێڕن".
ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و فه‌توایانه هیچ له رۆحی پڕ خۆشه‌ویستی و برایه‌تی و لێبوورده‌یی نێوان خێزانه موسڵمان و مه‌سیحییه‌كان ناگۆڕێت".
چالاكوانێكی دیكه به‌ناوی سروه ئه‌حمه‌د له كه‌ركووكه‌وه ده‌ڵێت: "داوا ده‌كه‌م پیاوانی ئایینی له دژایه‌تی فره ره‌نگی وڵات دووركه‌ونه‌وه، چونكه فه‌توای هاندان و حه‌رامكردن، جگه له روویه‌كی دیكه‌ی توندڕه‌ویی داعشی كه هێشتا عێراق پێوه‌ی ده‌ناڵێنێ و روویه‌كی تاوانكارانه‌شی هه‌یه، هیچی دیكه نییه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "له كه‌ركووك خێزانه موسڵمانه‌كان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له دایكبوونه‌وه له كڵێساكان پیرۆزبایی له كریستیانه‌كان ده‌كه‌ن".
ئه‌و نیگه‌رانیانه پاش قسه‌كانی مه‌هدی سومێد‌عی موفتی كۆماری عێراق درووست بووه كه داوای ده‌كرد موسڵمانان نه به‌شداریی له ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ بكه‌ن و نه پیرۆزبایی له كریستیانه‌كان بكه‌ن و به دانانی "هاوبه‌ش بۆ خوا" ناویبرد.
هه‌روه‌ها ڤییۆیه‌كی شێخ عه‌لا موسه‌وی، به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌قفی شیعی بڵاوكرایه‌وه كه ئه‌ویش ره‌خنه له ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ و جه‌ژنه‌كانی مه‌سیحییه‌كان و رۆژی خۆشه‌ویستی ده‌گرێت.
له‌لای خۆیانه‌وه په‌تریاركییه‌ی كلدانی داوایان له حكوومه‌ت كردووه، به‌دواداچوون و لێپرسینه‌وه له‌و پیاوه ئاینیانه بكات كه وتاری هه‌ڵه و پیس و درووستكردنی رق و كینه بڵاوده‌كه‌نه‌وه و بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن".
به‌ڵام دیوانی وه‌قفی سووننی ئه‌و لێدوانانه‌ی له دژی مه‌سیحییه‌كان دراون به نامه‌عقول و قه‌بووڵ نه‌كراو له قه‌ڵه‌مداوه و دیوانی وه‌قفی سوونییان له‌و لێدوانانه بێ به‌ری كردووه.
عه‌بدوللـه‌تیف ئه‌لموهیم، سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی سووننی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "ئه‌و لێدوانانه ناهاوسه‌نگن و كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و هاندان و رق و كینه و فیتنه ده‌به‌ن".
سه‌رچاوه: سه‌وا