هاوپه‌یمانێك له ترسی هاوپه‌یمانێكی دیكه‌ی واشنتن په‌نا بۆ دوژمنێكی ئه‌مه‌ریكا ده‌بات
داواكاریی هێزه كوردییه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپاكه‌ی ئه‌سه‌د ئه‌مه‌ریكییه‌كان شۆك ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌یThe New York) (Timesـی ئه‌مه‌ریكی، داواكاریی ھێزه كوردییه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سه‌ر به رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ ئه‌وه‌ی پاش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا بیانپارێزێت، له ناكاو بووه بۆ هه‌ندێك له به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كان.
بین هۆبارد، په‌یامنێری رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له راپۆرته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "هێزه كوردییه‌كان به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا هه‌ستیان به دڵشكان كردووه، هه‌ر بۆیه به‌ئاراسته‌ی رژێمی سووریا رۆشتوون و داوایان لێكردووه له ھێرشه‌كانی توركیا بیانپارێزێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نیویۆرك تایمز، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌و داوایه‌ی كورده‌كان ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌سه‌د كه له‌لایه‌ن رووسیاوه پاڵپشتی ده‌كرێن بڕه‌خسێنێت، هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌كه‌ونه ژێر كۆنترۆڵی هێزه كوردییه‌كان له نزیك سنووره‌كانی توركیا كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه. ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه له رێگای به‌شار ئه‌سه‌د دا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و زه‌وییانه‌ی له ماوه‌ی هه‌شت ساڵی رابردووی ململانێ خوێناوییه‌كاندا له ده‌ستی دابوو بگه‌ڕێنێته‌وه ژێر ركێفی سوپاكه‌ی.
هه‌روه‌ها ئه‌و داواكارییه ده‌ریده‌خات بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له سووریا له ناكاو بووه، نه‌ك ده‌بێته هۆی گۆڕینی هاوپه‌یمانێتییه‌كان، به‌ڵكو سوودی راسته‌وخۆی بڕیاره‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌شار ئه‌سه‌دی دیكتاتۆر كه تره‌مپ به‌هۆی ئه‌نجامدانی هێرشی كیمیایی و كرده‌وه وهحشیگهرییهكانییهوه به "ئاژه‌ڵ" ناوی بردبوو.
رۆژنامه‌كه نوسیوویه‌تی: "داواكاریی هێزه كوردییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی رژێمی سووریا هێزه‌كانی بنێرته‌وه بۆ شاری منبج له نزیك سنووری توركیا، واتای ئه‌وه‌یه یه‌كێك له هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، داوا له دوژمنێكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات تا له هاوپه‌یمانێكی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه توركیایه بیانپاریزێت.
نیویۆرك تایمز نوسیوویه‌تی: "داواكاریی هێزه كوردییه‌كان له رژێمی سووریا، هه‌ندێك له به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكای تووڕه و نیگه‌ران كردووه. به‌گوێره‌ی قسه‌ی به‌رپرسێكی دیاری ئه‌مه‌ریكی "ئه‌و داواكارییه به‌بێ راوێژ و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش كراوه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له پاڵنه‌ره‌كانی پشت كورده‌كان تێده‌گات له گفتوگۆكردنیان له‌گه‌ڵ رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د، به‌ڵام هه‌ڵوێستی كورده‌كانی ناو هه‌سه‌ده نابێته هۆی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی تێڕوانینی عه‌ره‌به‌كانی ناو هاوپه‌یمانێتییه كوردی و عه‌ره‌بییه‌كه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی سووریا دژی داعش پێكهێنراوه".
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه ده‌ڵێت: "ئه‌وه هه‌نگاوێكی تاك لایه‌نه‌ی هێزه كوردییهكانه، چونكه ئه‌وان كۆنترۆڵی نزیكه‌ی چاره‌گێكی خاكی ئه‌و وڵاته‌یان له ژێر ده‌ستدایه و زه‌وی پڕ پیتی كشتوكاڵی و یه‌ده‌گی نه‌وتی گرنگیان له (باكوور و رۆژهه‌ڵات) له ژێر ده‌سته، هه‌ژموونی كورده‌كان له‌لایه‌ك رووبه‌ڕووی نه‌یارێتی توركیا و له‌لایه‌كی دیكه‌وه نه‌یارێتی رژێمی سووریا و ئێران و رووسیای پاڵپشتی ئه‌سه‌د بوونه‌ته‌وه، ئه‌وان ده‌خوازن ئه‌و خاكه‌ی له‌ژێر ده‌ستی هێزه كوردییهكانه بگڕێته‌وه ژێر كۆنترۆڵی رژێمی سووریا، بریاره‌كه‌ی تره‌مپیش بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاته، ترسی بۆ ئه‌و هێزه نه‌یارانه‌ی ھێزه كوردییه‌كان درووستكردووه‌و كه‌وتوونه‌ته هه‌ڵپه‌ی ئه‌وه‌ی كامیان بتوانن دوای كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا ئه‌و بۆشاییانه پڕكه‌نه‌وه".