له‌ سلێمانى ئافره‌تێك و پێنج پياو به‌ تۆمه‌تى به‌كارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگيركران

يه‌كێكيان ئۆتۆمبیلێكی جۆری نیسان پاتڕۆڵی پێگیراوە‌ كە ‌ئۆمبێلە‌كە‌ی بە‌مە‌ستی كێشانی ماددە‌ی ھۆشبە‌ر به‌كارهێناوە

K24 – سلێمانى:

هێزه‌ ئه‌منييه‌كانى شارى سلێمانى له‌ راگه‌يه‌ندراوێكدا ئاشكرايان كرد، توانيويانه‌ شه‌ش كه‌س ده‌ستگير بكه‌ن، كه‌ مادده‌ى هۆشبه‌ريان به‌كارهێناوه‌ و له‌ ناو ئۆتۆمبێلێكدا كێشاويانه‌.

له‌ راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: پە‌ڕاوی لێكۆڵینە‌وە‌ بۆ ده‌ستگيركراوه‌كان كراوە‌تە‌وە‌، بە‌پێی ماددە‌ی (14) كە‌ تایبە‌تە‌ بە ‌بە‌كارھێنانی ماددە‌ی ھۆشبە‌ر، رووبه‌ڕووى دادگا ده‌كرێنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها هاتووه‌: یە‌كێك لە‌و شە‌ش تۆمە‌تبارە‌ ئۆتۆمبیلێكی جۆری نیسان پاترۆڵی پێگیراوە‌، كە ‌ئۆمبێلە‌كە‌ی بە‌مە‌ستی كێشانی ماددە‌ی ھۆشبە‌ر به‌كارهێناوە.

له‌ به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌، بە‌ به‌راورد بە ‌ساڵانی پێشوو، به‌كارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر رووى لە ‌زیاد بوون كردووه.

هێزه‌ ئه‌منييه‌كانى سلێمانى داواشيان له‌ هاووڵاتيان كردووه‌، هه‌ر كه‌سێك زانيارى له‌سه‌ر به‌كارهێنان و بازرگانيكردن به‌و ماددا قه‌ده‌غه‌كراوانه‌ هه‌يه‌، با زانياريان بداتێ بۆ ئه‌وه‌ى رێگه‌ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى زۆرترى ئه‌و ماددانه‌ بگيرێت.

ئ.ر