"تره‌مپ رۆژی 15 درۆی كردووه"
"كۆتایی ساڵ درۆكانی سێ هێنده زیادیان كردووه"

K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی شیكارییه‌كی رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی "دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له ساڵی 2018 دا هه‌زاران درۆی كردووه‌و كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی رۆژانه 15 درۆ بكات".
به‌گوێره‌ی شیكارییه‌كه‌ی داتابه‌یسی (The Fact Checker) له واشنتن پۆست "له سه‌ره‌تای ساڵی رابردووه‌وه، دۆناڵد تره‌مپ 1989 لێدوانی درۆی داوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كۆتایی ساڵدا درۆكانی سێ به‌رامبه‌ر زیادیان كردووه".
رۆژنامه‌كه پشتی به راپرسییه‌كیش به‌ستووه كه مانگی رابردوو ئه‌نجامی داوه، له‌وێش كه‌متر له 3 كه‌س له كۆی 10 ئه‌مه‌ریكی باوه‌ڕیان به زۆرێك له لێدوانه‌كانی سه‌رۆكه‌كه‌یان هه‌یه، به‌تایبه‌تی له پرسێكی وه‌ك كۆچ و دیواربه‌ندی سنوور و لێكۆڵینه‌وه له ده‌ستوه‌ردانه‌كانی رووسیا".
به‌گوێره‌ی رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه، تره‌مپ به زنجیره‌یه‌ك لێدوانی "چه‌واشه‌كاری و درۆ" دژی هیلاری كلینتن و ئێران و رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ده‌ستیپێكرد.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "ئه‌و تویتانه‌ی له چوارچێوه‌ی لێدوانه‌كانی سه‌رۆكدا درۆ بوون ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 5600 له ساڵیكدا".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌كراوه، تره‌مپ 2018 به باشترین و ئارامترین ساڵ داده‌نێت له بواری فڕۆكه‌وانیی بازرگانی و گوایه له‌و ساڵه‌دا هیچ رووداوێك به‌سه‌ر فڕۆكه بازرگانییه‌كاندا نه‌هاتووه، له كاتێكدا له ساڵی 2009 وه تا ئێستا هیچ رووداوێك له‌و فڕۆكانه‌دا رووینه‌داوه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه نوسیوویه‌تی: "به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌رۆك هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ده‌سته‌به‌ری سه‌لامه‌تی فڕۆكه‌وانیی بازرگانییه‌وه نییه، به‌ڵكو به‌ڵگه زۆرن ده‌یسه‌لمێنن كه سیاسه‌ته‌كانی تره‌مپ له‌گه‌ڵ لێدوانه درۆكانیدا كه له راستی داماڵراون شكستیهێناوه".
هه‌روه‌ها له شیكارییه‌كه‌دا هاتووه "تره‌مپ 94 جار بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه ئیداره‌كه‌ی ده‌ست به دیواركردنی سنووری ئه‌مه‌ریكا و مه‌كسیك ده‌كات، به‌ڵام تا ئێستا ده‌ست به درووستكردنی ئه‌و دیواره نه‌كراوه. به‌ڵكو كۆنگرێس ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر 1.6 ملیار دۆلار داوه بۆ ئه‌وه‌ی په‌رژینێكی نوێ درووست بكرێت، نه‌ك ئه‌و دیواره‌ی تره‌مپ به‌ڵێنیداوه".
هه‌روه‌ها هاتووه "تره‌مپ له‌و كاته‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وڵاتی وه‌رگرتووه، 1300 لێدوانی درۆ و چه‌واشه‌كاریی له‌باره‌ی كۆچه‌وه داوه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه تره‌مپ 110 جار بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه ئابووری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان گه‌یشتووه‌ته باشترین ئاست له مێژووی ئه‌مه‌ریكادا و گوتوویه‌تی ئابووری وڵات به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كان، ئابووری ئه‌مه‌ریكا نه‌یتوانیوه شان له شانی ئابووری كۆتایی نه‌وه‌ده‌كان، ته‌نانه‌ت به‌شێكی ساڵانی چله‌كان، شه‌سته‌كان، هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو بدات".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه تره‌مپ له سه‌رتای وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌یه‌وه 768 لێدوانی درۆ و چه‌واشه‌كاریی له‌باره‌ی ئابووری هه‌بووه.
هه‌روه‌ها تره‌مپ 124 جار پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه یكردووه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌هۆی كورتهێنانی بواری بازرگانی ملیاره‌ها دۆلار زیانی به‌ركه‌وتووه. به‌ڵام هیچ كات ناتوانرێت زه‌ره‌رمه‌ند و سوودمه‌ند به‌و شێوه‌یه بپێورێت.
ساڵی 2018 تره‌مپ 125 بانگه‌شه‌ی درۆی له‌باره‌ی گه‌وره‌ترین كه‌مكردنه‌وه‌ی مێژوویی باج كردووه. به‌ڵام ئه‌وه گه‌وره‌ترین نه‌بوه‌و هه‌شته‌م گه‌وره‌ترین كه‌مكردنه‌وه‌یه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ده‌ڵێت: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا، وه‌زاره‌تی داد، لیژنه‌ی هه‌واڵگریی له كۆنگرێس هه‌موویان كۆكن له‌سه‌ر ده‌ستوه‌ردانی رووسیا له هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ساڵی 2016 دا، به‌ڵام تره‌مپ به‌رده‌وام پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه قسه‌ی كردووه. هه‌ر بۆیه له‌وه‌ته‌ی پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرتووه تا ئێستا 600 درۆ یان چه‌واشه‌كاریی له‌باره‌ی ده‌ستوه‌ردانی رووسیا كردووه، له كاتێكدا هێشتا لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستوه‌ردانه‌كانی مۆسكۆ به‌رده‌وامه.