رانیه.. به‌هۆی رووداوی هاتووچۆ له شه‌وی سه‌ری ساڵدا سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
به یه‌كه‌م قوربانیان هاتووچۆ داده‌نرێت له ساڵی نوێ

K24 - رانیه:
له دوو رووداوی جیاوازی هاتووچۆ له رانیه، له شه‌وی سه‌ری ساڵدا سێ كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئاراس ئه‌مین، په‌یامنێری كوردستان 24 له راپه‌ڕین، رایگه‌یاند، له رووداوێكی هاتووچۆ و وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێ له‌ناو رانیه، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن خوار 18 ساڵان گیانی له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، كه ئۆتۆمبێله‌كه‌یان وه‌رگه‌ڕاوه.
له رووداوێكی دیكه‌شدا، دوو گه‌نجی رانیه له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له سلێمانی، تووشی رووداوی هاتووچۆ بوونه و هه‌ردووكیان گیانییان له‌ده‌ستداوه.
په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، حاڵه‌ته‌كان دوو رووداوی جیاواز بوونه و له هه‌ردوو رووداوه‌كه‌دا، 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ته‌رمه‌كان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كران و بریندارانیش به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئ. م