منداڵێكی دوو ساڵانه‌ی كورد له قوبرس دۆزرایه‌وه
له نزیك فڕۆكه‌خانه جێهێڵدراوه و ته‌نها كوردی تێده‌گات

K24 - هه‌ولێر:
منداڵێكی ته‌مه‌ن دوو بۆ سێ ساڵی، له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌رجانی قوبرس دۆزرایه‌وه، كه ناوی ئازاده و ته‌نها له زمانی كوردی تێده‌گات.
ئاری جه‌لال، سه‌رۆكی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، نوێنه‌رایه‌تی فیدراسیۆنه‌كه‌یان له قوبرس له دۆزینه‌وه‌ی منداڵێكی كورد، به‌ناوی ئازاد ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه، كه ته‌مه‌نی دوو بۆ سێ ساڵان ده‌بێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاری جه‌لال، منداڵه‌كه ناوی ئازاده و ته‌نها كوردی تێده‌گات، له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌رجان به‌جێهێڵدراوه و ئێستاش منداڵه‌كه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی قوبرسه‌وه گه‌یه‌نراوه‌ته لانه‌ی منداڵان له‌و وڵاته و كه‌سوكاریشی دیار نییه.
ئاری جه‌لال راشیگه‌یاندووه، نوێنهرایهتییهكهیان له قوبرس سەردانی منداڵەكهیان کردووە و بە گوتەی سەرپەرشتیارانی ئەو لانەیە له نزیك فرۆکەخانەی ئەرجان لە قورس جێهێڵدراوە.
سه‌رۆكی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران راشیده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ركه‌سێك خۆی به خاوه‌ن و كه‌سوكاری ئه‌و منداڵه ده‌زانێت، سه‌ردانی لانه‌ی منداڵانی قوبرس بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئازاد وه‌ربگرێته‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئازاد ته‌نها له زمانی كوردی تێده‌گات و له میدیاكانی ئه‌و وڵاته وه‌ك كوردی عێراقی ناوی هاتووه، به‌ڵام نازانرێت خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه، یان له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانه‌وه چووه.
ئ. م