عه‌بادی له‌سه‌ر گه‌مارۆدانی ماڵه‌كه‌ی بێده‌نگیی شكاند
پاسه‌وانه‌كانی عادل عه‌بدولمه‌هدی ماڵه‌كه‌یان گه‌مارۆ داوه
K24 - هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، له‌باره‌ی گه‌مارۆدانی ماڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق روونكردنه‌وه ده‌دات و باسی داخستنی هه‌موو كۆمه‌ڵگاكه ده‌كات كه ماڵه‌كه‌ی ئه‌ویشی تێدا بووه.
روونكردنه‌وه‌كه پاش ئه‌وه‌یه كه رۆژی سێشه‌ممه 1/1/2019، هێزێكی پاسه‌وانه‌كانی عادل عه‌بدولمه‌هدی هه‌ستابوون به داخستنی كۆمه‌ڵگایه‌كی نیشته‌جێبوون و ماڵی حه‌یده‌ر عه‌بادیش له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا بووه.
نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه: "په‌یوه‌ندیمان به نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كردووه‌و گوتوویانه له‌وباره‌یه‌وه پرسیار و به‌دواداچوون ده‌كه‌ن، به‌ڵام په‌یوه‌ندییان پێوه نهكردینهوهو هیچ شتێكیان بۆ روون نه‌كردینه‌وه. هه‌ر بۆیه ئێمه‌ش هه‌ر گرژییه‌كمان ره‌تكردووه‌ته‌وه‌و دواین شوێنه‌كان به‌و ماڵه‌شه‌وه درایه ده‌ست ئه‌و هێزه، به‌ڵام له‌و هه‌ڵسوكه‌وته له ناكاوه تووشی شۆك بووین".
له به‌یاننامه‌ی نووسینگه‌ی عه‌بادیدا هاتووه "هه‌ر دوێنێ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌یوه‌ندیی به حه‌یده‌ر عه‌بادییه‌وه كردووه و گوتوویه‌تی: "ئه‌و كاره به‌بێ ئاگاداریی من كراوه. ته‌ئكیدیشی كردووه‌ته‌وه كه له چوارچێوه راست و درووستهكاندا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت ده‌كرێت و بۆ هه‌موو لایه‌ك وه‌ك یه‌كه".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌كراوه، ئێستا زانیاریی هه‌ڵه هه‌یه و دوورن له راستییه‌وه و ئامانجه‌كانیان روونه بۆ هه‌مووان كه له پێناو چهواشارهكاریی رای گشتییه و له‌وه‌ش روونتر، ئامانجی سیاسی له ژماره‌یه‌كی زۆری بڕیار و رێنماییه‌كاندا هه‌یه".