پوتن و ماكرۆن پرسى سووريا تاوتوێ ده‌كه‌ن
رووسيا و فه‌ره‌نسا پشتيوانى بۆ چاره‌سه‌رى سياسى قه‌يرانى سووريا دووپات ده‌كه‌نه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى رووسيا، ڤلاديمێر پوتن و سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، ئيمانوێڵ ماكرۆن له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا ره‌وشى سووريايان تاوتوێكرد.
كۆشكى كرملين له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، هه‌ردوو سه‌رۆك به وردى باسيان له پرسى چاره‌سه‌رى سياسى قه‌يرانى سووريا كردووه.
هه‌روه‌ها هاتووه: پوتن بۆ هاوتا فهرهنسييهكهى پشتيوانى وڵاته‌كه‌ى بۆ چاره‌سه‌رى سياسى و راگرتنى شه‌ڕ دووپات كردووه‌ته‌وه.
تاوتوێكردنى ره‌وشى سووريا له كاتێكدايه سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا پاشه‌كشێ ده‌كات و ئه‌گه‌رى ئه‌وه له ئارادايه ئه‌و بۆشاييه ئه‌منييه‌ى له ناوچه‌كه درووست ده‌بێت له لايه‌ن هێزێكى ديكه‌ى نێوده‌وڵه‌تييه‌وه پڕ بكرێته‌وه.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر