له ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌كاریی بۆ سه‌رخستنی سه‌رۆكێكی ژن ده‌كرێت
44 جار پیاو پۆسته‌كه‌ی بردووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له‌ساڵی 1789 وه، چل و چوار جار پیاو پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكایان بردۆته‌وه ، ئێستاش چل وپێنجه‌مین پیاو كه دۆناڵد ترامپه له‌سه‌ر كورسی سه‌رۆكایه‌تیه، به‌ڵام له‌ئێستاوه له ئه‌مریكا جموجۆڵێك ده‌ستی پێكردووه بۆ ئه‌وه‌ی چل و شه‌شه‌مین سه‌رۆكی وڵات له‌ساڵی دووهه‌زار وبیستدا خانمێك بێ.
ئه‌وه له كاتێكدایه دووسه‌د و سی ساڵه براوه‌كانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له‌ڕه‌گه‌زی نێرن، ئه‌گه‌رچی خانمانی سیاسه‌ت له ئه‌مریكا به‌درێژایی مێژوو ڕۆڵ وكاریگه‌ریێكی زۆریان هه‌بووه، به‌ڵام نه‌ك ته‌نیا براوه‌یان نه‌بووه بۆ ئه‌م پۆسته، بگره ئه‌وانه‌ی خۆیشیان كاندیدكردووه به‌په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن.
به‌ڵام بۆهه‌ڵبژاردنی داهاتوو له ساڵی 2020 دا، سه‌رچاوه‌كانی میدیا و سوپا و هه‌وادارانی نێو سۆشیاڵ میدیا باس له ئه‌گه‌ری خۆكاندیدكردنی چه‌ند خانمێك ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن كاتی ئه‌وه هاتووه ئافره‌تێك سه‌رۆكایه‌تی وڵات بكات:
چه‌ند چاودێرێكی سیاسی له ڕوانگه‌ی ئاڵۆزیی هاوكێشه‌كه له‌گه‌مه‌ی ململانێی سیاسی نێوان دووپارته سه‌ره‌كیه‌كه‌ی وڵات‌دا بڕوایان لاوازه به سه‌ركه‌وتنی هیچ ئافره‌تێك بۆ بردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی له 2020 دا، به‌ڵام خه‌ڵكانێك له‌شه‌قام واناڵێن.
خودی پارته سیاسیه‌كانیش له‌ئێستاوه به‌هێزه‌وه كار له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی چه‌ند خانمێك ده‌كه‌ن، وه‌ك سیناتۆر ئه‌لیزابێس وارین نوێنه‌ری ویلایه‌تی ماساچوسیتس و سیناتۆر كامالا هاریسی نوێنه‌ری ویلایه‌تی كالیفۆرنیا و،له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌م وچاوه سیاسیه‌كانیشه‌وه ئێستا بازاڕی ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مریكا ئه‌نجێلینا جۆلی گه‌رم ده‌كرێت بۆ خۆكاندیدكردن.
ته‌نیا ئافره‌تێك قۆناغی پێشكه‌تووی بڕیبێت وڕكابه‌ری به‌هێزی كردبێ بۆ ئه‌م پۆسته له مێژووی ململانێدا بۆپۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، هیلاری كلینتۆنی كاندیدی پارتی دیموكراته‌كان بوو كه له ساڵی 2016 دا نه‌یتوانی براوه بێت له به‌رامبه‌ر دۆناڵد ترامپی كاندیدی كۆماریه‌كان، كه ئێستا چل وپێنجه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكایه.