به‌شير نهێنى تێكچوونى ره‌وشى سوودانى ئاشكرا كرد
بۆ ئه‌وه‌ى ره‌وشى وڵاته‌كه‌مان سه‌قامگير بێت ئامۆژگارييهكيان كردين
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى سوودان، عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شير رايگه‌ياند، ئامۆژگارييان كردين، كه په‌يوه‌نديمان له‌گه‌ڵ ئيسرائيل ئاساييبكهينهوه، بۆ ئه‌وه‌ى ره‌وشى وڵاته‌كه‌مان سه‌قامگير بێت.
عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شير، له وته‌يه‌كيدا له‌به‌رده‌م كه‌سايه‌تييه‌كانى رێبازى ته‌سه‌وفدا، ئاشكرايكرد، كه لايه‌نێك ئه‌و پێشنيازه‌ى بۆ كردوون، به‌ڵام له وه‌ڵامدا پێيانى وتووه: رۆزى به‌ده‌ستى خودايه، نه‌ك هيچ كه‌سێك.
سه‌رۆكى سوودان جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، هه‌موو هه‌وڵێكى بۆ ئه‌وه‌يه، ئاسايش و سه‌قامگيرى و خۆشگوزه‌رانى بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ى دابين بكات.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، راسته له سوودان قه‌يران هه‌يه، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌سى ناحه‌ز خۆيان خزاندووه‌ته ناو خۆپيشانده‌ران و هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت و په‌لامارى هێزه‌كانى پۆليس ده‌ده‌ن.
له 19ى ديسێمبه‌رى رابردووه‌وه، خۆپيشاندانى ناڕه‌زايى له سوودان سه‌ريهه‌ڵداوه و به‌و هۆيه‌وه تا ئێستا 19 كه‌س كوژراوون و 219 كه‌سيش بريندار بوون، كه 187 كه‌سيان سه‌ر به پۆليسن.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر