له‌سه‌ر نیشته‌جێبوونی عه‌بادی له هه‌ولێر روونكردنه‌وه ده‌درێت
پاسه‌وانه‌كانی عادل عه‌بدولمه‌هدی پێشتر له به‌غدا ماڵه‌كه‌یان گه‌مارۆ دابوو"
K24 - هه‌ولێر:
ره‌شید عه‌زاوی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانێتی نه‌سر كه له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت رایگه‌یاند: "حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی له به‌غدایه، به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌شی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین و به نیاز نییه بچێت له هه‌ولێر دابنیشێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هاوپه‌یمانێتی نه‌سر به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "بغداد الیوم"ـی گوتووه: "سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی نه‌سر ئه‌وه‌نده په‌رله‌مانتاری هه‌یه بیپارێزن و به‌رگریی لێبكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ فشارێكی له‌سه‌ر نییه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌ڵێن عه‌بادی و خێزانه‌كه‌ی ده‌چنه هه‌ولێر داده‌نیشن، چونكه له راستیدا زۆربه‌ی ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین، كڕینی خانوویه‌ك له هه‌ولێریش بۆ ئه‌وه‌ی تێیدا بژی هیچ زیانێكی نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك به‌شێك له عێراق ئه‌ژمار ده‌كرێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هیوای خواستووه ئه‌و بابه‌ته وا راڤه نه‌كرێت كه له میدیاكاندا پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌كرێت، چونكه هیچ فشارێك له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق نییه.
پاش ئه‌وه‌ی ھێزێكی پاسه‌وانه‌كانی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونیان له به‌غدا داخست و ماڵی عه‌بادیش گه‌مارۆ درابوو، پاش ئه‌وه ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه ده‌یه‌وێت بۆ ژیان بگوازێته‌وه هه‌رێمی كوردستان و گوایه له هه‌ولێر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خانوویه‌كی كڕیوه. به‌ڵام هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌و زانیاریانه‌ی پشتڕاست نه‌كرده‌وه.