رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌یانه‌وێت وڵاته‌كه‌یان جێبهێڵن
یه‌كه‌م جاره ئه‌و رێژه‌یه حه‌ز له جێهێشتنی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن

K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی دامه‌زراوه‌ی ((Gallup نزیكه‌ی 16% ئه‌مه‌ریكییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی به‌لایانه‌وه باشتره وڵاته‌كه‌ی خۆیان به‌جێبهێڵن.
دامه‌زراوه‌ی Gallup ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "ژماره‌ی ئه‌و ئه‌مه‌ریكیانه‌ی ئاماده‌ی كۆچكردنن له وڵاته‌كه‌ی خۆیانه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كردووه كه له هیچ راپرسییه‌كی دیكه‌ی هاوشێوه‌دا پێشتر تۆمار نه‌كراوه.
شاره‌زایانی دامه‌زراوه‌كه ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه كه "گه‌یشتنی دۆناڵد تره‌مپ به لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات، هۆكاری سه‌ره‌كی جووڵاندنی خواستی كۆچه لای ئه‌مه‌ریكییه‌كان".
شاره‌زایانی ((Gallup ئه‌وه‌شیان بیرهێناوه‌ته‌وه كه 40% ژنان و كچانی ئه‌مه‌ریكا كه هێشتا ته‌مه‌نیان نه‌گه‌شتووه‌ته 30 ساڵان، له دوو ساڵی یه‌كه‌می ئیداره‌ی تره‌مپدا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی پێویسته ئه‌مه‌ریكا جێبهێڵن و بچنه وڵاتێكی دیكه بژین. به‌ڵام له هه‌مان ئه‌و ته‌مه‌نانه‌دا 20% پیاوان ئه‌و خواسته‌یان هه‌یه".
له توێژینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، رێژه‌ی 26% ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئه‌مه‌ریكا جێبهێڵن، پێیان باشه بچنه كه‌نه‌دا، له كاتێكدا ساڵی 2016 رێژه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ندایان له ئه‌مه‌ریكا پێ باشتر بوو 12% بوون.
ئه‌وه له كاتێكدایه له‌سه‌رده‌می ئیداره‌كانی باراك ئۆبامادا خواستی جێهێشتنی وڵات 10% و له سه‌رده‌می جۆرج ده‌بلیو بوش رێژه‌كه 11% بوو.